پێناسە
ئەم خزمەتە بۆ ئەو هاوڵاتیانەیە کە بە نیازی ئیشکردنن لە دەرەوە و پێویستیان بە بەڵگەنامەی ئەستۆپاکی هەیە، بۆ ئەم مەبەستە داواکاری پێشکەش بە نوێنەرایەتى دەکەن، نوێنەرایەتی ئەو داواکاریانە بۆ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەرز دەکاتەوە، ئەوانیش لە لای خۆیانەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار بەرزی دەکەنەوە.
لایەنی بەرپرس
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە / نوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
دەبێت هاوڵاتی داواکاری پێشکەش بە نوێنەرایەتی بکات.
پێشکەشکردنی پێناسێکی عێراقی تایبەت بە خۆی.
پەنجەمۆر بۆ ئەوانەی کە داوای ئەستۆپاکی دەکەن.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پێشکەشکردنی داواکارى بۆ ئەستۆپاکی.
واژۆکردنی داواکارییەکە لەگەڵ نوسینی ناو و ژمارەی تەلەفۆن.
ناسنامەى داواکار.
وەرگرتنی پەنجەمۆری هەموو پەنجەکانى.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک کاتژمێر.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێویستی بە ژووری بەڕێوەبەرايەتی کۆنسوڵگەری و ڕەوەندی کوردستان.
دوایی پێویستی بە ژووری نوێنەرە بۆ واژۆکردن.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
DFR-07
دوا دەستکاری10-08-2022

Add new comment