پێناسە
بۆ تۆمارکردن و کردنەوەى لقی کۆمپانیا و ڕێکخراوە بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەى بتوانن لە چوارچێوەى یاسا و ڕێنماییەکاندا چالاکی بازرگانی و ڕێکخراوەیی ئەنجام بدەن.
لایەنی بەرپرس
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە
/ نوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
فهرمانگهی پهیوهندییهکانی دهرهوه حكومهتی ههرێمی كوردستان
پێناسەی شوێن
هەولێر / شەقامى (٦٠)مەترى، بەرامبەر پەرلەمانی کوردستان، دەرگاى سەرەکى پارکى سامى عەبدولڕەحمان
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە
07504466602
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پێویستە بارەگاى سەرەکى کۆمپانیا یاخود ڕێکخراوەکە لە وڵاتی دایک بێت و چالاکى بازرگانى و ڕێکخراوەی لە چوارچێوەی یاسادا ئەنجام دابێت.
ئامادەبوونی سەرۆک یان بەڕێوەبەر یان بەرپرسی یەکەمی کۆمپانیا یاخود ڕێکخراو یان کەسێک کە نوێنەرى سەرۆکی کۆمپانیا بێت و بریکارنامەى فەرمى سەرۆکی کۆمپانیا یان ڕێکخراوەکەی هەبێت.
فۆرمى تۆمارکردن لە لایەن وەزارەتى بازرگانی ئەو وڵاتەوە پڕ بکاتەوە.
نوسراوى لایەنى داواکار سەبارەت بە ڕێپێدان بە کەسێک بۆ نوێنەرایەتى کردنى وەکو بریکار لە دامودەزگا فەرمییەکان لە هەرێمى کوردستان.
نیشاندانى ڕاپۆرتى دارایى ساڵى پێشوو.
بەڵگەنامەى تۆمارکردنى دەزگاکە لە وڵاتەکەى خۆى و ڕاستاندنى لە لایەن وەزارەتى دەرەوە بۆ کرابێت.
بەڵگەنامەى بە کرێگرتنى خانوو.
بەڵگەنامەیەک کە تیایدا دەزگاکە کەسێکى ڕاسپاردبێت وەک ڕاوێژکارى یاسایى یان ژمێریارى کۆمپانیاکە.
وەرگێڕانى سەرجەم بەڵگەنامەکان بۆ زمانی کوردی یان ئینگلیزی یان عەرەبی.
پێشکەشکردنی سەرجەم بەڵگەنامەکان بە (٢) دوو کۆپی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پرۆفایلی کۆمپانیا.
گرێبەستى دامەزراندنى کۆمپانیا.
بڕوانامەی تۆمارکردن.
نوسراوی کۆبوونەوەى دەستەى کارگێڕی.
ناسنامەى بەڕێوەبەرى کۆمپانیا.
بریکارنامەى بەڕێوەبەرى کۆمپانیا بۆ ئەوەى کەسێک بکات بە بریکارى خۆی بۆ جێبەجێکردنی کارەکانى.
ڕاپۆرتی دارایی ساڵی پێشوتر.
ناسنامەى هاوپشک یان هاوبەشەکان لەگەڵ نمونەى واژۆکانیان و بریکارنامەکانیان.
بەڵگەنامەى بە کرێگرتنى خانوو.
نوسراوی لارینەبوون لە کردنەوەى لقی کۆمپانیا لە کوردستان و داننان بە هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتى یاسایی کۆمپانیای دایک بەرامبەر لقی کۆمپانیا لە کوردستان.
بەڵگەنامەى ژووری بازرگانى بە شێوەی دوورو درێژ.
دانان و دەست نیشانکردنی سەرۆکی لقی کۆمپانیا لە کوردستان و تۆمارکردنی لە دەزگا فەرمییە پەیوەندارەکان لە وڵاتی دایک.
پێدانی زانیارى و وردەکارى تەواو دەربارەى چالاکییە بازرگانییەکان و پڕۆژەکانى ڕابردووی کۆمپانیا.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١٥) پانزە ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێويستی بە ژووری کارمەندی كۆنسوڵگەری و ڕەوەندی كوردستانە.
دوای دەچێتە ژووری نوێنەری حکومەت بۆ بە دەستهێنانى ئەم خزمەتە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
DFR-05
دوا دەستکاری17-04-2023
Add new comment