پێناسە
بریکارنامەى تایبەت بریتییە لە دەستنیشانکردنى کەسێکى تر وەک بریکار بۆ جێبەجێکردنى کارێکى تایبەت و پێدانى دەسەڵاتە یاسایی و شەرعییەکانى بریکاردار بە بریکار، بە مەرجێک تەنها بۆ ئەو مامەڵە تایبەتە بەکاربێت کە لە بریکانامەکەدا دەست نیشان کراوە.
لایەنی بەرپرس
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە / نوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
ئامادەبوونى بریکاردار لە بەردەمى نوێنەرى حکومەت.
پێوستە مامەڵەی بریکارەکە دوو وێنەی (کۆپی) بێت.
نیشاندانی بەڵگەنامەى پەیوەندیدار بە بریکارنامەکە وەک بەڵگەنامەى تایبەت بە تۆمارى مولک یان زەوى یان بەڵگەنامەى تایبەت بە ئۆتۆمبێل یان هەر بابەتێکى تر.
ناردنى وێنەیەکى بریکانامەکە بۆ فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە.
بردنى بریکانامە ڕەسەنەکە بۆ فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە بۆ ئەوەى لە لایەن بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى یاسایی بەشی پەسەندکردن پشتڕاست بکرێتەوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەى تایبەت بە بریکاردار، وەکو (ناسنامەى باری کەسی، ڕەگەزنامەى عێراقى، پاسپۆرت یان کارتى نیشتەجێبوون).
پێناسەى بارى شارستانى، یان ڕەگەزنامەى عێراقى بریکار.
ناسنامە یان پاسپۆرت، ئەگەر کەسەکە بیانى بوو.
بەڵگەنامەى پەیوەندار بە بریکارنامەکە، لە کاتێکدا پێویست بێت وەک بەڵگەنامەى تۆمارى مولک یان زەوى یان بەڵگەنامەى سامانى گوازراوە و نەگوازراوە.
تێبینى: لە هەندێک نوێنەرایەتى بۆ نمونە نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە ئەمریکا ئەو بەڵگەنامانەى پێویستن بۆ بە دەستهێنانى ئەم خزمەتگوزارییە بەم شێوەیەى خوارەوەیە:
دابینکردنى (١) یەک وێنە لە هەر یەک لە ناسنامەى عێراقى و ناسنامەى ئەمریکا بۆ نمونە (ڕەگەزنامە).
(٣) سێ کۆپى لە فۆرمە کوردییەکان بە مەرجێک نوسینەکانى ڕوون و دیار بێت و بخوێندرێنەوە.
(١) یەک کۆپى لە فۆرمى ئینگلیزى کە واژۆ کرا بێت لە لایەن دادنووس (کاتب عدل).
دابینکردنى زانیارى سەبارەت بە شوێنى پەیوەندیکردن، لە ناوى تەواو، ناونیشان، ژمارەى تەلەفۆن و ئیمەیل.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک کاتژمێر بۆ (٥) پێنج ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێويسته بچێتە ژوورى بەڕێوەبەرایەتى کونسوڵگەرى و ڕەوەندى کوردستان.
دواتر بۆ ژوورى نوێنەر، کارمەندی بەرپرس کارەکان ئەنجام دەدات و هاوڵاتیان لە پرسگە چاوەڕێ دەکەن.
ئەگەر بریکاردار ڕاستەوخۆ لە ڕێگای ماڵپەڕی نوێنەرایەتییەوە داوای ئەم خزمەتە بکات، سەرەتا لە ماڵپەڕی نوێنەرایەتى فۆرمێکی تایبەت هەیە دەبێت پڕی بکاتەوە و لەگەڵ بەڵگەنامەکانی پەیوەندار بە پۆست بینێرێت بۆ نوێنەرایەتى.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
DFR-02
دوا دەستکاری11-04-2023

Add new comment