پێناسە
بریتییە لە گەڕانەوەى تەرمى هاوڵاتیانی هەرێمى کوردستان کە لە دەرەوە کۆچی دوایی دەکەن.
لایەنی بەرپرس
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە
/ نوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
فهرمانگهی پهیوهندییهکانی دهرهوه حكومهتی ههرێمی كوردستان
پێناسەی شوێن
هەولێر / شەقامى (٦٠)مەترى، بەرامبەر پەرلەمانی کوردستان، دەرگاى سەرەکى پارکى سامى عەبدولڕەحمان
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە
07504466602
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پێشکەشکردنی داواکاری لە لایەن کەسوکاری کۆچکردوو یان نوێنەرى کەسوکارى کۆچ کردوو بۆ نوێنەرایەتی کە تیایدا داوا لە نوێنەرایەتى بکەن کە خوازیارن تەرمى هاوڵاتى کۆچکردوو بگەڕێننەوە هەرێمی کوردستان.
ئامادەکردنی سەرجەم بەڵگەنامە پێویستەکان.
پێشکەشکردنی داواکارى لە لایەن کۆمپانیایەکى تایبەت بە بردنەوەى تەرم بۆ نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامە و پاسپۆرتی هاوڵاتی کۆچکردوو، یان کارتی نیشتەجێبوون (ئەگەر هەبێت).
وەفاتنامەی نێودەوڵەتى کە نەخۆشخانەکان لە دەرەوە دەیدەن بە کەسوکارى هاوڵاتی کۆچکردوو، وە پەسەندکردنی لە لایەن نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە.
ڕاپۆرتی پزیشکی نەخۆشخانە کە تیایدا ئاماژە بە شوێن و کات و هۆکارى کۆچکردنی هاوڵاتی دەکات.
بەڵگەنامەى کۆمپانیای تایبەت بە بردنەوەى تەرم، بیسەلمێنێت کە تەرمی هاوڵاتی کۆچکردوو بە شێوەیەکی زانستیانە هەڵگیراوە و دووچارى تێکچوون نەبووە.
وێنەیەک لە گرێبەست و نوسراوی داواکاری کۆمپانیای تایبەت بە بردنەوەى تەرم لە نوێنەرایەتی، بۆ لارى نەبوون لە گواستنەوەى تەرمى هاوڵاتی کۆچکردوو بۆ هەرێمى کوردستان.
ناسنامەى بارى شارستانى یان پاسپۆرتی ئەو کەسەی داوای بردنەوەى تەرمی کۆچکردوو دەکات.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێويسته بچێتە ژوورى کارمەندى بەرپرس.
دواتر بۆ ژوورى نوێنەرى حکومەت بۆ بە دەستهێنانى ئەم خزمەتگوزارییە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
DFR-03
دوا دەستکاری11-04-2023
Add new comment