پێناسە
سەرجەم ئەو بەڵگەنامانەی کە لە دەرەوەی هەرێم دەردەچن و بە مەبەستی بەکارهێنانیان دەهێندرێنە هەرێمی کوردستان، پێویستە لە لایەن وەزارەتی داد ڕاستاندن و پەسەندکردنیان بۆ بکرێت بۆ ئەوەی سیفەتی یاسایی وەربگرن.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی داد
/ بەڕێوەبەرايەتى گشتى داد
/ بەڕێوەبەرايەتى پەيوەندييە دادى و ياساييەکان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
وەزارەتى دادى حکومەتى هەرێمى کوردستان
ماڵپەڕ
بەڕێوەبەرايەتى پەيوەندييە دادى و ياساييەکان / هەولێر
هەولێر / شەقامى (٦٠)مەترى / چوارڕیانى فرانسۆ میتران / ڕێگاى عەنکاوە
2245506 2245507 2245508
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
بەڵگەنامەکان ڕەسەن (اصلي)بن یان وێنەی پەسندکراوبن.
ئەو بەڵگەنامەیەی لە دەرەوەی هەرێم دەردەچن و لە نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم پەسندکرابێت، پێویستە خزمەتخواز سەرەتا بەڵگەنامەکە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پەسند بکات دواتر بیهێنێتە وەزارەتی داد بۆ پەسندکردنی.
ئەو بەڵگەنامانەی کە لە دەرەوەی هەرێم دەردەچن و لەنوێنەرایەتی (سەفارەت) عێراق پەسند کرابێت، پێویستە لە نوسینگەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقی (لقی هەولێر) ڕاستاندنی بۆ بکرێت، دواتر لە فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە ڕاستاندنی بۆ دەکرێت دواتر لە وەزارەتی داد لە ڕووی یاساییەوە ڕاستاندنی بۆ دەکرێت، ئینجا لە فەرمانگاکانی هەرێمی کوردستان کاری پێ دەکرێت.
دەبێت خاوەنی بەڵگەنامەکە یان بریکارەکەی یان خزمێکی پلە یەکی ئامادەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەی ڕەسەن و کۆپی ناسنامەی باری شارستانی یان ڕەگەزنامە یان هەر ناسنامەیەک گونجاو بێت لەگەڵ ئەو بەڵگەنامەیەی کە ڕاستاندنی بۆ دەکرێت.
کۆپی و وێنەی ئەسڵی هەر بەڵگەنامەیەک.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١٠) دە خولەک.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز دوای پەسەندکردنی بەڵگەنامەکەی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سەردانی دیوانی وەزارەتی داد دەکات.
سەردانی ژوورى بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەيوەندييەکان دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردن و پەسندکردنی.
سەردانی ژووری وردبینی بەڵگەنامەکان دەکات، بە مەبەستی تەواوبوونی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری داد
بەڕێوەبەری گشتی
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOJ-60
دوا دەستکاری05-09-2022
Add new comment