پێدانی مۆڵەتی کار بە کارگەی پڕکردنەوەی بتڵی ئاگر کوژێنەوە

پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کارە بە کارگەی تایبەتمەند لە بواری پڕکردنەوەی بتڵی ئاگرکوژێنەوە لە هەرێمی کوردستان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی ناوخۆ - بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان - بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی بۆ (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان / هەولێر
هەولێر / تەنیشت ئاسایشی هەولێر
مەرجەکان
بریکارنامە، کاتێک مامەڵەکە لە لایەن بریکارەوە ئەنجامبدرێت.
هێنانی نووسراوی ڕاوبۆچوون لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنی ئەمنی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی (یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە)ی بەڕێوەبەری کارگە.
کارتی زانیاری بەڕێوەبەری کارگە.
ماوەی پێویست
سێ (٣) بۆ سی (٣٠) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بەپێی بەیانی ژمارە (٣)ی ٢٠١٥ لە ڕێنمایی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١٥ی وەزارەتی ناوخۆ و بڕیاری ژمارە (٧٧) لە ٣\٢\٢٠١٦ی ئەنجومەنی وەزیران، (٤,٠٠٠,٠٠٠) چوار ملیۆن دینار ڕسوماتی پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ ماوەی یەک (١) ساڵ و (١,٥٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار بۆ نوێکردنەوەی ساڵانەی مۆڵەتی کارە.
بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ، ماددەی (٦)، بڕگەی (١٠) لە ڕێنمایی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١٥، (٢٠,٠٠٠$) بیست هەزار دۆلار وەکو بارمتە (تأمینات) لە کۆمپانیا وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکان و مۆڵەتپێدان دەکات لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ.
سەردانی هۆبەی وەرگرتە دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ئەو داواکارییەی بە نووسراو لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هێناویەتی.
خزمەتخواز دوای ئەو کاتەی بۆی دیاریکراوە سەردان دەکاتەوە، بە مەبەستی دانی بەڵێننامە، ڕسومات و دانانی بارمتە (تأمینات).
سەردانی بەشی یاسایی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی بەڵێننامە لە بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کارگە یان بریکارەکەی.
سەردانی بەشی خەزنە دەکات، بە مەبەستی دانی ڕسومات و دانانی بارمتە (تأمینات).
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-43
دوا دەستکاری23-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.