پێناسە
هاوردەکردنی ئەو کەلوپەل و پێداویستییانەیە کە لە ماددەی (٣)، یەک، لە ڕێنمایی ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠١٩ ئاماژەیان پێکراوە و پێویستیان بە ڕێگەپێدانی ئەمنی هەیە.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ناوخۆ / بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان / بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

وەزارەتی ناوخۆ - بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان - بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی تاکو (٣:٠٠) دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان / هەولێر
هەولێر / تەنیشت ئاسایشی هەولێر
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
ئەگەر خزمەتخواز کۆمپانیا بوو، پێویستە بە نووسراوی فەرمی کۆمپانیا داوا بکرێت و هەریەک لە (مۆڵەتی نوێی کۆمپانیا و پاکانەی باجی دەرامەت لەگەڵ لیستی کەلوپەلی داواکراو) هاوپێچ بکرێت. لەڕێی ئەم بەستەرەوە().
ئەگەر فەرمانگەی میری بوو، پێویستە بە نووسراوی فەرمی داوا بکرێت لەگەڵ هاوپێچکردنی لیستی کەلوپەلی داواکراو. لە ڕێی ئەم بەستەرەوە().
ئەگەر خزمەتخواز ڕێکخراو بوو، پێویستە بە نووسراوی فەرمی ڕێکخراو داوا بکرێت و هەریەک لە (مۆڵەتی نوێی ڕێکخراو لەگەڵ لیستی کەلوپەلی داواکراو) هاوپێچ بکرێت. لە ڕێی ئەم بەستەرەوە().
ئەگەر خزمەتخواز کەسی ئاسایی بوو، داواکاری کەسیی (طلب الشخصي) پێشکەش دەکات. لە ڕێی ئەم بەستەرەوە().
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ئەگەر خزمەتخواز کەسی ئاسایی بوو:
کارتی نیشتمانی، یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی.
کارتی زانیاری.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٢) دوو ڕۆژ بۆ (٢٠) بیست ڕۆژ
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی ماددەی (٨) بڕگە (١) لە ڕێنمایی ژمارە (٤)ی ٢٠١٩ی وەزارەتی ناوخۆ، بڕی (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینار وەک ڕسوماتی کارگێڕی وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی ئەم بەستەرە دەکات ().
پێشکەشکردنی داواکاری بە پێی جۆری لایەنی داواکار بە شێوەی سەرهێڵ (Online).
وەڵامدانەوەی خزمەتخواز لە ڕێگەی ئیمەیڵ دەبێت، بە پێی کاتی دیاریکراو کە لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-38
دوا دەستکاری27-01-2022

Add new comment