پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کارە بەو شوێنانەی تایبەتن بە فرۆشتنی کامێرای چاودێری، ئامێری بێتەل و (GPS) لە هەرێمی کوردستان.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ناوخۆ - بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان - بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان
کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی بۆ (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان / هەولێر
هەولێر / تەنیشت ئاسایشی هەولێر
مەرجەکان
بریکارنامە، کاتێک مامەڵەکە لە لایەن بریکارەوە ئەنجامبدرێت.
پێشکەشکردنی داواکاری وەرگرتنی مۆڵەتی کار لە لایەن خزمەتخواز، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنی ئەمنی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی (یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە)ی خزمەتخواز.
کارتی زانیاری خزمەتخواز.
ماوەی پێویست
سێ (٣) بۆ سی (٣٠) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بەپێی ماددەی (١٢) لە ڕێنمایی ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠١٥ی وەزارەتی ناوخۆ و بڕیاری ژمارە (٧٧) لە ٣\٢\٢٠١٦ی ئەنجومەنی وەزیران، (١,٠٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن دینار ڕسوماتی پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ ماوەی یەک (١) ساڵ و (٥٠٠,٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینار بۆ نوێکردنەوەی ساڵانەی مۆڵەتی کار.
بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ، ماددەی (٣)، بڕگەی (٦) لە ڕێنمایی ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠١٥، (٥,٠٠٠$) پێنج هەزار دۆلار وەکو بارمتە (تأمینات) وەردەگیرێت.
بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ، ماددەی (٣)، بڕگەی (٦) لە ڕێنمایی ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠١٥، (٥,٠٠٠$) پێنج هەزار دۆلار وەکو بارمتە (تأمینات) وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکان و مۆڵەتپێدان دەکات لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ.
سەردانی هۆبەی وەرگرتە دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردن و تۆمارکردنی داواکاری خزمەتخواز.
خزمەتخواز دوای ئەو کاتەی بۆی دیاریکراوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکان دەکاتەوە، بە مەبەستی دانی بەڵێننامە و ڕسومات و دانانی بارمتە (تأمینات).
سەردانی بەشی یاسایی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی بەڵێننامە لە خزمەتخواز یان بریکارەکەی.
سەردانی بەشی خەزنە دەکات، بە مەبەستی دانی ڕسومات و دانانی بارمتە (تأمینات).
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-33
بابەت
دوا دەستکاری
24-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان