پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کارە بە کۆمپانیای تایبەتمەند لە بواری هاوردەکردنی کەرەستەی تەقەمەنی لە هەرێمی کوردستان.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ناوخۆ / بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان / بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

وەزارەتی ناوخۆ - بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان - بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی تاکو (٣:٠٠) دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان / هەولێر
هەولێر / تەنیشت ئاسایشی هەولێر
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
بریکارنامە، کاتێک مامەڵەکە لەلایەن بریکارەوە ئەنجام بدرێت.
هێنانی نووسراوی ڕاوبۆچوون لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنی ئەمنی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی(یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە)ی بەڕێوەبەری ڕێپێدراو.
کارتی زانیاری بەڕێوەبەری ڕێپێدراو.
بڕیاری دامەزراندنی کۆمپانیا.
بڕیاری کارگێڕی کۆمپانیا.
بڕوانامەی کۆمپانیا.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٣) سێ تاکو (٣٠) سی ڕۆژی کارکردن.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی ماددەی (٩) لە ڕێنمایی ژمارە (١١)ی ساڵی ٢٠١٥ی وەزارەتی ناوخۆ و بڕیاری ژمارە (٧٧) لە ٣\٢\٢٠١٦ی ئەنجومەنی وەزیران، (٦،٠٠٠،٠٠٠) شەش ملیۆن دینار ڕسوماتی پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ ماوەی (١) یەک ساڵ و (٢،٠٠٠،٠٠٠) دوو ملیۆن دینار بۆ نوێکردنەوەی ساڵانەی مۆڵەتی کارە.
بە پێی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ، ماددەی (٣)، بڕگەی (١) لە ڕێنمایی ژمارە (١١)ی ساڵی ٢٠١٥، (٥٠،٠٠٠$) پەنجا هەزار دۆلار وەکو بارمتە (تامینات) لە کۆمپانیا وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکان و مۆڵەتپێدان دەکات لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ.
هۆبەی هاتوو، بە مەبەستی تۆمارکردنی ئەو داواکارییەی بە نووسراو لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هێناویەتی.
خزمەتخواز دوای ئەو کاتەی بۆی دیاریکراوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکان دەکاتەوە، بە مەبەستی دانی بەڵێننامە و ڕسومات و دانانی بارمتە (تامینات).
سەردانی بەشی یاسایی، بە مەبەستی وەرگرتنی بەڵێننامە لە بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیا یان بریکارەکەی.
بەشی خەزنە، بە مەبەستی دانی ڕسومات و دانانی بارمتە (تامینات).
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-32
دوا دەستکاری12-03-2022

Add new comment