پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کارە بەو شوێنانەی کە هەڵدەستن بە فرۆشتن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری هونەری لە بواری بەرگری شارستانی لە هەرێمی کوردستان.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ناوخۆ / بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان / بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

وەزارەتی ناوخۆ - بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان - بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی تاکو (٣:٠٠) دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان / هەولێر
هەولێر / تەنیشت ئاسایشی هەولێر
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
بریکارنامە، کاتێک مامەڵەکە لە لایەن بریکارەوە ئەنجام بدرێت.
پێشکەشکردنی داواکاری وەرگرتنی مۆڵەتی کار لە لایەن خزمەتخواز، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنی ئەمنی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان (ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی خزمەتخواز).
کارتی زانیاری خزمەتخواز.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٣) سێ بۆ (٣٠) سی ڕۆژی کارکردن.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی ماددەی (١٢)، یەکەم، لە ڕێنمایی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١٥ی وەزارەتی ناوخۆ و بڕیاری ژمارە (٧٧) لە ٣\٢\٢٠١٦ی ئەنجومەنی وەزیران،
(١،٠٠٠،٠٠٠) یەک ملیۆن دینار ڕسوماتی پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ ماوەی (١) یەک ساڵ و (٥٠٠،٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینار بۆ نوێکردنەوەی ساڵانەی مۆڵەتی کارە.
بە پێی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ، ماددەی (٤)، بڕگەی (٦) لە ڕێنمایی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١٥، (٥،٠٠٠$) پێنج هەزار دۆلار وەکو بارمتە (تامینات) وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکان و مۆڵەتپێدان دەکات لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ.
هۆبەی هاتوو، بە مەبەستی پێشکەشکردن و تۆمارکردنی داواکاری خزمەتخواز.
خزمەتخواز دوای ئەو کاتەی بۆی دیاریکراوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکان بکات، بە مەبەستی دانی بەڵێننامە و ڕسومات و دانانی بارمتە (تامینات).
بەشی یاسایی، بە مەبەستی وەرگرتنی بەڵێننامە لە خزمەتخواز یان بریکارەکەی.
بەشی خەزنە، بە مەبەستی دانی ڕسومات و دانانی بارمتە (تامینات).
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-34
دوا دەستکاری08-02-2022

Add new comment