پێناسە
ئەو باجەیە کە وەردەگیرێت لە خاوەن موڵک لە بەرامبەر بەکرێدانی خانوو یان شوقە یان باڵەخانە یان دووکان، بەرێژەی ١٠% لە بەهای خەمڵێنراوی موڵکەکە.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی دارایی و ئابووری / بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەى میرى / بەڕێوەبەرایەتی باجی خانوبەرە
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ناونیشانی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەرێوەبەرایەتییەکانی باجی خانووبەرە

کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی بۆ (١:٣٠) دوا نیوەڕۆ.
بەرێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى هەولێر ١
هەولێر/ پشت نەخۆشخانەی کۆماریی
٠٧٥٠٤٧٨٥٩٦٧
بەرێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى هەولێر ٢
هەولێر/ گەڕەکی نەورۆز بەرامبەر نەخۆشخانەی سەردەم.
٠٧٥٠٤٦٢٩٦٢٣
بەرێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى هەولێر ٣
هەولێر/ شەقامی ١٠٠م بەرامبەر پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل
٠٧٥٠٤٥٥٥٩٩١
بەرێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى عەنکاوە
هەولێر/ جووت سایدی عەنکاوە

٠٧٥٠٨١٨٠٣٤٣
بەرێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى کۆیە
کۆیە/ پشت گەڕەکی ئازادی سەر ڕێگای هەیبەت سوڵتان

٠٧٥٠٧٢٣٤٨٧٠
بەرێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى سۆران
سۆران/ گەڕەکی نەورۆز نزیک سەرۆکایەتی شارەوانی

٠٧٥٠٤٧٤٣٤٢٠
بەرێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى سلێمانى ١
سلێمانی/ ٦٠م کۆمەڵگای باجەکان

٠٧٧٠١٩٠٧٠٧٨
بەرێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى سلێمانى ٢
سلێمانی/ ٦٠م کۆمەڵگای باجەکان


٠٧٧٠١٤٧١٩٩٥
بەرێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى هەڵەبجەى شەهید
هەڵەبجە/ گەڕەکی کانی قولتە شەقامی ئاسنگەرەکان


٠٧٥٠١٥٢٤٦٩٦
بەرێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى راپەرین
رانیە/ گەڕەکی نەورۆز سەر ڕێگای چوار قورنە

٠٧٧٠١٩٨٩٦٨٤
بەرێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى گەرمیان
شەقامی بێکەس نزیک مەڵبەند

٠٧٧٠٢١٦٩٧٩٥
تێبینەرایەتى باجى خانوبەرەى بەردەڕەش
بەردەڕەش

تێبینەرایەتى باجى دەرامەت و خانوبەرەى دەربەندیخان
دەربەندیخان/ کۆمەڵگای فەرمانگەکان

٠٧٧٠١٥٥٣٥٥٨
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پێوستە قەواڵەی موڵکی (سند تاپۆ)ی موڵکەکە بە ناوی خاوەن موڵکەکەبێت و موڵکەکەش بە کرێدرابێت.
پێویستە خاوەن موڵک ساڵانە لەبەرامبەر ئەو موڵکەی بەکرێی داوە باج بدات کە ڕێژەکەی ١٠%یە لە بەهای خەمڵێنراوی موڵکەکە (بەپێی یاسای خانوبەرەی ژمارە ١٦٢ ی ساڵی ١٩٥٩ ماددەی یەک بڕگە یەک)، و ئەگەر هاتوو لەماوەی ئەو ساڵە باجی نەدا، ئەوا سودی دواکەوتن بە ڕیژەی ١٠% دەکەوێتە سەرلە کۆیی بەهای خەمڵێنراوی موڵکەکە (بەپێی یاسای خانوبەرەی ژمارە ١٦٢ ی ساڵی ١٩٥٩ ماددەی 22 بڕگە یەک).
هەر موڵکێک لێبوردنی (اعفاء) پێ دەدرێت بۆ ماوەی سێ ساڵ لە بەرواری دروستکردنی ئەگەر موڵکەکە سێ نهۆم بێت، ئەگەر لە سێ نهۆم زیاتر بێت (جگە لە ژێرزەمین) ، ئەوا لێبوردنی (اعفاء) بۆ دەکرێت بۆ ماوەی (٧) ساڵ، دوای ئەو ماوەیە باجی خانوبەرە دەیگرێتەوە.
خانوویەکی نیشتەجێ بوون یان شوقەیەک کە هەریەک لە باوک یان ڕۆڵەکانی خاوەن خانوو بەکاریان هێنابێت لە باجی خانووبەرە دەبووردرێن (اعفاء)، بە مەرجێک ئەوەی لێی نیشتەجێ دەبێت خانوو یان شوقەیەکی نیشتەجێ بوونی تایبەت بەخۆی نەبێت و تەنها یەک خانوو لێبوردن دەیگرێتەوە.
ئەو خزمەتە دەکرێت لەلایەن بریکارەوە ئەنجامبدرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبیت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
قەواڵەی موڵک (سند تاپو).
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی.
بریکارنامە ئەگەر خاوەن موڵک خۆی ئامادە نەبێت.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
٣٠ خولەک بۆ ٤٥ خولەک، لەکاتی گۆڕینی موڵکێیک لە نیشتەجیێبوونەوە بۆ کریێ یان بە پێچەوانەوە پێوستی بە پشکنین (کشف) دەبێت بۆیە ماوەی مامەڵەکەی دریژ دەبێتەوە بۆ (١) تا (٢) ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
ئەگەر موڵکەکە بۆ مەبەستی نیشتەجێبوون خاوەن موڵک بێت هیچ تێچوویەکی نییە، بەڵام ئەگەر موڵکەکە بەکرێدرابێت یان پێویستی بە دەرخستە بوو ئەوا پێویستە داواکاری پێشکەش بکات کە پولی دارایی (٥٠٠) دیناری پێویستە لەگەڵ بڕی دیاریکراو بۆ کرێی دەرخستە.
- ڕێژەی باجی ساڵانە بۆ ئەو خانوو یان شوقەیەی باج دەیگرێتەوە ١٠%یە لە بەهای خەمڵێنراوی موڵکەکە (بەپێی یاسای خانوبەرەی ژمارە ١٦٢ ی ساڵی ١٩٥٩ ماددەی یەک بڕگە یەک)، و ئەگەر هاتوو لەماوەی ئەو ساڵە باجی نەدا، ئەوا سودی دواکەوتن بە ڕیژەی ١٠% دەکەوێتە سەرلە کۆیی بەهای خەمڵێنراوی موڵکەکە (بەپێی یاسای خانوبەرەی ژمارە ١٦٢ ی ساڵی ١٩٥٩ ماددەی 22 بڕگە یەک).
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕیوەبەرایەتی باجی خانوبەرەی تایبەتمەند دەکات.
سەردانی بەشی کۆمپیوتەر، بە مەبەستی وەرگرتنی زنجیرەی موڵک.
سەردانی بەشی خانووبەرە، بە مەبەستی زانینی باجەکە و پیڕاگەیاندنی جۆری داواکارییەکەی (عریضە).
سەردانی سکاڵانووس (عەریزەنووس) دەکات، بە مەبەستی نوسینی داواکاری.
سەردانی بەشی خانووبەرە، بە مەبەستی نووسینی زانیاری موڵکەکە کە لە داواکارییەکە ئاماژەی پێدراوە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی دیاریکردنی لیژنەی پشکنین (کشف) لە کاتی گۆڕینی موڵکێک لە نێشتەجێبوونەوە بۆ کرێ یان بە پێچەوانەوە.
وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنین لای لیژنەی پشکنین.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی واژۆکردن لەسەر بڕیاری لیژنەی پشکنین.
بەشی خانوبەرە، بە مەبەستی وردبینیکردنی مامەڵەکەی.
بەشی خەزنە، بە مەبەستی باج دان.
ژووری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی واژۆی کۆتایی لە سەر مامەڵەکەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-10
دوا دەستکاری15-03-2022

Add new comment

Thank you for your Feedback.