647
خزمەتی تایبەت
کوردیالعربيةEnglish

نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری (بە هەموو جۆرەکانی)

پێناسە
نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێرییە بۆ ئەو هاوڵاتیانەی مۆڵەتەکانیان بەسەرچووە یاخود ماوەی بەسەرچوونیان نزیکە، تاوەکو بتوانن بە شێوەیەکی یاسایی شۆفێری بکەن.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین

440
مەرجەکان
خزمەتخواز پێویستە خۆی ئامادە بێت.
لەڕووی تەندروستی و ئەقڵییەوە لێهاتوو بێت و ڕەزامەندی لیژنەی پزیشکی هەبێت.
سزای قەدەغەی لێخوڕینی لەسەر نەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان (ناسنامەی باری شارستانی تازەکراوە و ڕەگەزنامە).
کارتی زانیاری.
پێنج (٥) وێنەی کەسی تازە.
مۆڵەتی شۆفێری بەسەرچووی ڕەسەن.
پشکنینی چاو.
سەرجەم بەڵگەنامەکان پێویستە ڕەسەن بن لەگەڵ فۆتۆکۆپی ڕەنگاوڕەنگ.
ماوەی پێویست
یەک (١) کاتژمێر.
تێچوو
بڕی(٤٠،٠٠٠) چل هەزار دینار ڕسوماتی نوێکردنەوە.
بڕی(١٥،٠٠٠) پانزە هەزار دینار بۆ هەر ساڵێک، ئەگەر مۆڵەتەکەی بەسەرچوو بێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی لیژنەی پزیشکی تایبەتمەند بکات، بە مەبەستی پشکنینی تەندروستی.
سەردانی بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەڕایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند دەکات.
سەردانی ژووری ئەفسەری تۆمار دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردن لە مامەڵەکە.
سەردانی پەنجەرەی ڕسومات دەکات، بە مەبەستی پێدانی بڕی ڕسوماتەکان.
پێشکەشکردنی مامەڵەکە لە پەنجەرەی وەرگرتنی مامەڵە، بە مەبەستی وردبینی کۆتایی.
سەردانی ژووری وەرگرتنەوەی مۆڵەت دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی مۆڵەتە نوێیەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-06
دوا دەستکاری12-12-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.