پێناسە
هه‌ڵوه‌شانه‌وه و کەپسکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە ڕووداوی هاتووچۆ، یاخود هەر هۆکارێکی تر کە مەرجەکانی توندوتۆڵی و سەلامەتیان لە دەست داوە و ناشێن بۆ لێخوڕین، لە لایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە هەڵ دەوەشێنرێنەوە.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ناوخۆ
/ بەرێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم
/ بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین
440
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پێویسته خاوه‌نی ساڵیانه یان بریکاری خاوه‌نی ساڵیانه کاره‌کان ئه‌نجام بدات.
پێویسته ساڵیانه و تابلۆی ئۆتۆمبێله‌که چاپی ڕه‌سه‌ن بێت.
پێویسته ئۆتۆمبێله‌که له گۆڕه‌پانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه ئاماده‌بێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌که سووتابێت یان لاشه‌ی شێوابێت به هه‌ر هۆکارێک، پێویسته نووسراوی دادگا و نووسراوی پۆلیسی هه‌بێت.
پێویستە ژمارەی لاشەی ئۆتۆمبێلەکە ڕوون و بەردەست بێت.
ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە بارهەڵگر بوو توانای بارکردنی لە (٢) دوو تەن زیاتر بوو هەروەها بۆ ئامێری جۆری کشتوکاڵی و بیناسازی نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەی میری پاکانەی خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە بهێنێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی (یان ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى).
کارتی زانیاری.
ئەگەر بیانی بێت (پاسپۆرت و کارتی نشینگە و لایەنگری دانیشتن).
ساڵیانەی ڕەسەنی (اصلى) ئۆتۆمبێل.
(٢) دوو وێنە.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٢) دوو بۆ (٣) سێ ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند دەکات.
سەردانی سکاڵانووس (عه‌ریزه‌نووس)، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی هەڵوەشاندنەوەی ئۆتۆمبێل.
سەردانی ژووری بەرپرسی بەشی هونەری دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی هەڵوەشاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکە.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەی میری دەکات، بە مەبەستی هێنانەوی پاکانەی خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە.
هێنانی نوسراوی به‌شی پۆلیسی بەڵگه و تاوا‌نه‌کان تایبەت بە ئۆتۆمبێل.
له به‌شی پشکنین فۆرمێکی پشکنینی تایبه‌ت به ئۆتۆمبێله‌که ڕاده‌کێشرێت.
سەردانی لیژنەی پشکنینی هەڵوەشاندەوەی ئۆتۆمبێل دەکات و بردنی ئۆتۆمبێلەکە، بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی لاشەی.
په‌نجه‌ره‌ی کۆمپیوته‌ری سزا و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن، بە مەبەستی دڵنیابوون لە نەبوونی سزا لەسەر ئۆتۆمبێلەکە.
ئەگەر سزای لەسەر بوو، سەردانی پەنجەرەی سزادان بە مەبەستی پێبژاردنی بڕی ئه‌و سزایه.
ژووری ئه‌فسه‌ری په‌نجه‌مۆر، بە مەبەستی وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆر.
سەردانی پەنجەرەی وردەکاری کۆمپیوتەر دەکات، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە بۆ ناو سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ، بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی ژمارەکە.
سەردانی پەنجەرەی ڕسوومات دەکات، بە مەبەستی دانی ڕسووماتی هەڵوەشاندنەوەی ئۆتۆمبێل.
مامه‌ڵه‌که ڕادەست دەکرێت لە پەنجەرەی وەرگرتنی مامەڵە. دوای وردبینیکردن نووسراوی هاتووچۆی تایبه‌تمه‌ند ده‌درێت به خاوه‌نه‌که‌ی، به مه‌به‌ستی پێدانی ژماره‌یه‌کی تر له جیاتی ژماره‌ی ئۆتۆمبێلی هه‌ڵوه‌شاوه.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-15
دوا دەستکاری26-10-2022
Add new comment