پێناسە
هەر هاووڵاتییەکی بیانی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، دەتوانێت مۆڵەتی شۆفێری کاتی بە دەست بهێنێت، ئەگەر لە وڵاتی خۆی خاوەنی مۆڵەتی لێخوڕین بێت. ئەم مۆڵەتە کاتییە بۆ ماوەی (١) یەک ساڵ بەکاردەهێنرێت، دەتوانرێت تازە بکرێتەوە.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ناوخۆ
/ بەرێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ شەقامی (٦٠) مەتری / بەرامبەر نیوستی
07729771000 / 07729770999
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
440
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی
440
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
خزمەتخواز خۆی ئامادەبێت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم.
خاوەن مۆڵەتی شۆفێری وڵاتەکەی بێت، ماوەکەی بەسەرنەچووبێت و وەرگێڕانی یاسایی بۆ کرابێت.
خاوەن کارتی نشینگە (اقامە) بێت و ماوەکەی بەسەرنەچووبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پاسپۆرتی ڕەسەن.
مۆڵەتی شۆفێری ڕەسەن کە لە لایەن وەرگێڕی یاساییەوە پشتڕاست كرابێتەوە.
کارتی نشینگەی ڕەسەن.
(٢) دوو وێنەی کەسی.
سەرجەم بەڵگەنامەکان پێویستە ڕەسەن بن لەگەڵ وێنەیەک (فۆتۆکۆپی) ڕەنگاوڕەنگ.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٣٠) سی خولەک بۆ (١) یەک کاتژمێر.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم بکات.
سەردانی سکاڵانووس (عەریزەنووس)، بە مەبەستی پڕکرنەوەی فۆرمی داواکاری.
سەردانی ژووری مۆڵەتی نێودەوڵەتی، بە مەبەستی تۆمارکردن.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی.
دووبارە سەردانی ژووری مۆڵەتی نێودەوڵەتی، بە مەبەستی چاپکردنی مۆڵەتەکەی.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی، بە مەبەستی واژۆ و وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-08
دوا دەستکاری27-03-2022
Add new comment