پێناسە
لە کاتی ونبوونی تابلۆی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیل بە هەموو جۆرەکانییەوە بە هەر هۆکارێک بێت، پێویستە خاوەنی ساڵیانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند بکات، بە مەبەستی دروستکردنەوەی تابلۆی تازە.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین
440
مەرجەکان
تابلۆی ژمارەکە لەو پارێزگایە تۆمارکرابێت کە داواکارییەکەی لێ پێشکەش دەکرێت، لە لایەن خاوەنی ساڵیانە یاخود بریکاری ساڵیانە داواکارییەکە پێشکەش بکرێت.
ساڵیانەی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسیلەکە ڕەسەن بێت.
پێویستە ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکە پشکنینی لاشەی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیل پشکنینی (opvi) توندوتۆڵی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیل بەسەر نەچووبێت، بە پێچەوانەوە پێویستە سەردانی یەکێک لە بنکەکانی پشکنین بکات، بە مەبەستی تازەکردنەوەی پشکنینەکان.
پێویستە بڕی ئەو سزایانە بدرێت کە لەسەر ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکەیە.
ئەگەر یەک (١) تابلۆ ون بووبێت، پێویستە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ون بووەکان نوسراوی ونکردن بهێنێت.
ئەگەر دوو (٢) تابلۆی ون بووبێت، پێویستە نوسراوی دادگا بهێنێت، و ناتوانرێت هەمان ژمارەی پێشووی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیل پێ بدرێتەوە، بەڵکو ژمارەی نوێی پێ دەدرێت.
ئەگەر دوو (٢) تابلۆی ون بووبێت، پێویستە نوسراوی دادگا بهێنێت، و ناتوانرێت هەمان ژمارەی پێشووی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیل پێ بدرێتەوە، بەڵکو ژمارەی نوێی پێ دەدرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان (ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى).
کارتی زانیاری.
ئەگەر بیانی بێت (پاسپۆرت و کارتی نشینگە و لایەنگری دانیشتن).
ساڵیانەی ئۆتومبێلەکە.
ماوەی پێویست
یەک (١) ڕۆژ.
تێچوو
بە پێی بڕیاری ژمارە (٧٩) ساڵی ٢٠١٦:
- ڕسوماتی ونبوونی تابلۆ بۆ یەکەم جار بڕی (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینار.
- ڕسوماتی ونبوونی تابلۆ بۆ دووەم جار بڕی (١٥٠،٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار.
- ڕسوماتی ونبوونی تابلۆ بۆ زیاتر لە دووجار بڕی (٢٥٠،٠٠٠) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٢:
- ڕسوماتی چاپکردنی یەک (١) تابلۆ (٣٧،٥٠٠) سی و حەوت هەزار و پێنج سەد.
- ڕسوماتی چاپکردنی دوو (٢) تابلۆ (٧٥،٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار.
- ڕسوماتی چاپکردنی سێ (٣) سێ تابلۆ (١١٢،٠٠٠) سەد و دوانزە هەزار دینار.
بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٠٢١/١٢/٢٤:
- ڕسوماتی نوسینی سكاڵا (عەریزە) (٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
- ڕسوماتی ونبوونی تابلۆ بۆ یەکەم جار بڕی (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینار.
- ڕسوماتی ونبوونی تابلۆ بۆ دووەم جار بڕی (١٥٠،٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار.
- ڕسوماتی ونبوونی تابلۆ بۆ زیاتر لە دووجار بڕی (٢٥٠،٠٠٠) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٢:
- ڕسوماتی چاپکردنی یەک (١) تابلۆ (٣٧،٥٠٠) سی و حەوت هەزار و پێنج سەد.
- ڕسوماتی چاپکردنی دوو (٢) تابلۆ (٧٥،٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار.
- ڕسوماتی چاپکردنی سێ (٣) سێ تابلۆ (١١٢،٠٠٠) سەد و دوانزە هەزار دینار.
بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٠٢١/١٢/٢٤:
- ڕسوماتی نوسینی سكاڵا (عەریزە) (٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێویسته خاوهنی ساڵیانه یاخود بریکاری خاوهنی ساڵیانه، سهردانی بهشی پۆلیسی ونبووهکانی ئهو شوێنه بکات که ساڵیانهکهی لێ ون کردووه. نوسراوی ونبوون بە دەست بهێنێت ئەگەر یەک (١) تابلۆی ون بووبێت. ئەگەر دوو (٢) تابلۆی ون بووبێت پێویستە نوسراوی دادگا دەبێت.
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند دەکات.
سەردانی سکاڵانووس (عهریزهنووس) دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی ونبوون.
سەردانی پهنجهرهی کۆمپیوتهری سزا و دهست بهسهرداگرتن دەکات، بە مەبەستی دڵنیابوون لە نەبوونی سزا لەسەر ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکە.
ئەگەر سزای لەسەر بوو، سەردانی پەنجەرەی سزادان بکرێت بۆ پێدانی بڕی سزاکە.
سەردانی ژووری ئهفسهری پهنجهمۆر دەکات، بە مەبەستی وهرگرتنی پهنجهمۆر.
سەردانی پەنجەرەی ڕسومات دەکات، بە مەبەستی دانی ڕسوماتی ونبوون.
سەردانی پەنجەرەی وەرگرتنی مامەڵە دەکات، بە مەبەستی ڕادەستکردنی مامەڵەکە و وردبینیکردن. دواتر سەردانی کارگەی چاپکردنی تابلۆ دەکات، بە مەبەستی چاپکردنی تابلۆی تازە.
لە کاتی گۆڕانی ژمارەی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکە بۆ ژمارەیەکی نوێ، پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند بکرێت بۆ وەرگرتنەوەی ساڵیانە نوێیەکە.
فۆرمی داواکاری
بەڵگەنامەی خاوەندارییەتی ئۆتۆمبێل
فایل
بەڵگەنامەی خاوەندارییەتی ئۆتۆمبێل
(334.21 KB)
فۆرمەکانی ونبوونی یەک تابلۆ و دوو تابلۆ
فایل
فۆرمی ونبوونی یەک تابلۆ
(217.05 KB)
فۆرمی ونبوونی یەک تابلۆ
(193.51 KB)
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-18
بابەت
دوا دەستکاری11-12-2023
Feedback