پێناسە
پێدانی مۆڵەتی ڕه‌شکردنی جامی ئۆتۆمبێلە له‌سه‌ر داواکاری خاوه‌نی ئۆتۆمبێل، به ئه‌نجامدانی ڕێکاره یاساییه‌کان لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی تایبەتمەند، بۆ ماوەی ساڵێک.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ناوخۆ
/ بەرێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم
/ بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین
440
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
خاوه‌نی ئۆتۆمبێل یاخود هەر کەسێکی تر دەتوانێت مامەڵەکە ئەنجام بدات.
پێویسته ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێل ڕه‌سه‌ن بێت.
ئۆتۆمبێله‌که هەڵگری تابلۆی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی هاتووچۆ بێت کە مامەڵەکەی لێ ئەنجام دەدرێت.
پێویستە ئۆتۆمبێلەکە پشکنینی لاشەی ئۆتۆمبێل و پشکنینی (opvi) توندوتۆڵی ئۆتۆمبێلی بەسەر نەچووبێت، بە پێچەوانەوە پێویستە سەردانی یەکێک لە بنکەکانی پشکنین بکات، بە مەبەستی تازەکردنەوەی پشکنینەکان.
پێویستە بڕی ئەو سزایانە بدرێت کە لەسەر ئۆتۆمبێلەکەیە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ساڵیانەی ئۆتومبێلەکە.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٢) دوو ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
به پێی ڕێنمایی ژماره (٨)ی ساڵی ٢٠٢٢ هه‌مواری سێیه‌می ڕێنمایی ژماره (٥)ی ساڵی ٢٠١٩ تایبه‌ت به پێدانی مۆڵه‌تی جام ڕه‌شكردن:
- بڕی (٢٠٠،٠٠٠) دوو سه‌د هه‌زار دینار ساڵانه وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه جامه‌كانی دواوه به ڕێژه‌ی (٪٣١ تا ٪٥٠) ڕه‌ش ده‌كه‌ن.
- بڕی (٣٠٠،٠٠٠) سێ سه‌د هه‌زار دینار ساڵانه وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه هه‌موو جامه‌كانی به ڕێژه‌ی (٪٣١ تا ٪٥٠) ڕه‌ش ده‌كه‌ن.
- بڕی (٤٠٠،٠٠٠) چوار سه‌د هه‌زار دینار ساڵانه وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه جامه‌كانی دواوه به ڕێژه‌ی (٪٥١ تا ٪٨٠) ڕه‌ش ده‌كه‌ن.
- بڕی (٦٠٠،٠٠٠) شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار ساڵانه وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه جام ڕه‌شكردنی ته‌واوی جامه‌كانی ئۆتۆمبێل پێشه‌وه به ڕێژه‌ی (٪٣١ تا ٪٥٠) وه دواوه به ڕێژه‌ی (٪٨١ تا ٪٩٠) ڕه‌ش ده‌كه‌ن.
- بڕی (٨٠٠،٠٠٠) هه‌شت سه‌د هه‌زار دینار ساڵانه وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه كه جامه‌كانی پێشه‌وه به ڕێژه‌ی (٪٥٠) جامه‌كانی دواوه به ڕێژه‌ی (٪٨١ تا ٪٩٠) ڕه‌ش ده‌كه‌ن.
- بڕی (٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت به‌رامبه‌ر داواكاری بۆ پێدانی مۆڵه‌تی جام ڕه‌شكردن.
ـ بڕی (٥٠٠،٠٠٠) پێنج سه‌د هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه به بێ (مۆڵه‌ت) جام ڕه‌ش ده‌كه‌ن یان پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه‌كان جامه‌كه‌ی ڕه‌ش كردبێت وه ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی (٣) سێ ڕۆژه وه (لابردنی جام ڕه‌شه‌كه‌ی و سه‌رپێچییه‌كان) .
- بڕی (٢٠٠،٠٠٠) دوو سه‌د هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت تاوه‌كو بڕاوه (مقطوع) بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه ڕێژه‌ی ڕه‌شی جامه‌كانیان له نێوان (٪٨١ تا ٪٩٠)ه، ئه‌وا سه‌ره‌ڕای وه‌رگرتنی پێبژاردنی ڕێژه‌ی (٪٥١ تا ٪٨٠)ی جام ڕه‌شی.
- (٣٠،٠٠٠) سی هەزار دینار بەرامبەر پێدانی باجی جام ڕەشکردن.
بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٤/١٢/٢٠٢١:
- ڕسوماتی نوسینی سكاڵا (عەریزە) (٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار.

ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند دەکات.
سەردانی سکاڵانووس (عه‌ریزه‌نووس)، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی داواکاری جام ڕەشکردنی ئۆتۆمبێل.
په‌نجه‌ره‌ی کۆمپیوته‌ری سزا و ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتن، بە مەبەستی دڵنیابوون لە نەبوونی سزا لەسەر ئۆتۆمبێلەکە.
ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە سزای لەسەر بوو، سەردانی پەنجەرەی سزادان بە مەبەستی پێبژاردنی بڕی ئه‌و سزایه.
له په‌نجه‌ره‌ی ڕسومات بڕی ڕسوماتی سەرەتایی جام ڕەشکردن دەدات.
سەردانی یه‌کێک له پێشانگاکانی جوانکاری ئۆتۆمبێل دەکات بۆ ڕه‌شکردنی جامی ئۆتۆمبێله‌که به پێی داواکاری خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌که.
سه‌ردانی به‌شی پشکنینی ئه‌و پارێزگایه ده‌کات که ئۆتۆمبێله‌کە هەڵگری تابلۆیەتی، بۆ دیاریکردنی ڕێژه‌ی جام ڕهشکردنهکه.
سەردانی پەنجەرەی ڕسومات دەکات، بە مەبەستی دانی بڕی ئەو ڕسوماتەی کە لیژنەی پشکنین دیاری دەکات.
له ژووری ساڵیانه، ساڵیانه‌که وه‌رده‌گرێته‌وه له دواوه‌ی ساڵیانه‌که دەنووسرێت جام ڕهشکردنهکه بۆ ماوه‌ی (١) یه‌ک ساڵه.
سه‌ردانی به‌شی پشکنین ده‌کاته‌وه بۆ لێدانی لەزگه یان ئاڕمی جام ڕه‌شکردن.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-17
دوا دەستکاری05-12-2022
Add new comment