پێناسە
وه‌رگرتنی ژماره‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئۆتۆمبێله له لایه‌ن خاوه‌نی ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێل له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی كه ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێ تۆماركراوه.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ناوخۆ
/ بەرێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم
/ بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین
440
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
ده‌بێت ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێلەکە ڕه‌سه‌ن (ئه‌صلی) بێت.
خاوه‌نی ساڵیانه یان بریكاره‌كه‌ی داواكارییه‌كه پێشكه‌ش بكات.
خزمەتخواز دەتوانێت داوای ئه‌و ژماره‌یه بكات كه خۆی ده‌یه‌وێت.
خزمه‌تخواز داوای ئه‌و ژماره‌یه بكات كه له‌ناو سیستمی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی هاتووچۆ هه‌بێت.
پێویستە پشکنینی لاشە و پشکنینی توندوتۆڵی (opvi) بەسەر نەچووبێت، بە پێچەوانەوە دەبێت لە یەکێک لە بنکەکان پشکنینەکان تازە بکرێتەوە.
پێویسته خزمه‌تخواز ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله دیاری بكات كه ئه‌و ژماره‌یه‌ی داوا ده‌كات بیخاته سه‌ری.
خزمەتخواز نا‌توانیت داوای ئەو ژمارە تابلۆیە بکات کە لە (١) یەک یان (٢) دوو یان (٣) سێ ژمارە پێکهاتوون یان گشت ژمارە تابلۆکە وەک یەکن.
خمەتخواز دەتوانێت داوای هەموو پیتەکانی ئینگلیزی بکات جگە لە پیتی (A).
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
(ناسنامه، ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی، كارتی زانیاری) و ئه‌گه‌ر كارتی نیشتیمانی هه‌بێت (كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری).
ئەگەر بیانی بێت (پاسپۆرت و کارتی نشینگە و لایەنگری دانیشتن).
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٣) سێ بۆ (٤) چوار کاتژمێر.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٢)یساڵی ٢٠٢٢:
- بڕی (٢،٠٠٠،٠٠٠) دوو ملیۆن دینار به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی ژماره‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه به شێوه‌ی چه‌كی سه‌فته‌جه له یه‌كێک له بانكه حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێت و له‌و پارێزگایه بێت كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێ تۆماركراوه.
- بڕی (٧٥،٠٠٠) حه‌فتا و پێنج هه‌زار دینار ڕسوماتی چاپكردنی (٢) دوو تابلۆ.
بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٤/١٢/٢٠٢١:
- ڕسوماتی نووسینی سكاڵا (عەریزە) (٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
- بڕی (٢،٠٠٠،٠٠٠) دوو ملیۆن دینار به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی ژماره‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه به شێوه‌ی چه‌كی سه‌فته‌جه له یه‌كێک له بانكه حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێت و له‌و پارێزگایه بێت كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێ تۆماركراوه.
- بڕی (٧٥،٠٠٠) حه‌فتا و پێنج هه‌زار دینار ڕسوماتی چاپكردنی (٢) دوو تابلۆ.
بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٤/١٢/٢٠٢١:
- ڕسوماتی نووسینی سكاڵا (عەریزە) (٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
ئەگەر پشکنینی لاشە و پشکنینی توندوتۆڵی (opvi) بەسەر چووبێت، لە یەکێک لە بنکەکانی پشکنین پشکنینەکانی نوێ بکاتەوە.
دواتر خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند دەکات.
سەردانی سکاڵانووس (عەریزەنووس)، بە مەبەستی نووسینی داواکارییەکەی و وەرگرتنی ژمارەی ئارەزوومەندانە.
سه‌ره‌دانی لیژنه‌ی پێدانی ژماره‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌كرێت، به مه‌به‌ستی وردبینیكردن له داواكارییه‌كه‌ی و پێدانی ژماره‌كه به خزمه‌تخواز ئه‌گه‌ر له ناو سیستەمی هاتووچۆ مابێت.
ئه‌گه‌ر ژماره‌كه له‌ناو سیستەم مابوو ڕه‌زامه‌ندی لیژنه‌ی وه‌رگرت بۆ وه‌رگرتنی ژماره‌كه سه‌ره‌دانی یه‌كێک له بانكه حكومییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه ده‌كات كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێ تۆماركراوه، به مه‌به‌ستی هێنانی چه‌كێكی بانكی (سه‌فته‌جه‌ی ڕاكێشان له‌سه‌ر بانک).
سه‌ردانی سكالانووس (عه‌ریزه‌نووس) ده‌كات، به مه‌به‌ستی دروستكردنی فۆرمی وه‌رگرتنی تابلۆ.
سه‌ردانی به‌رپرسی به‌شی هونه‌ری ده‌كات، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێدانه‌وه‌ی ژماره‌ی پێشووتری ئۆتۆمبێل و وه‌رگرتنی ژماره‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی كه خزمه‌تخواز داوای كردووه.
سه‌ردانی په‌نجه‌ره‌ی سزادان و ده‌ست به‌سه‌ر داگرتن ده‌كات، به مه‌به‌ستی زانینی بڕی ئه‌و سزایانه‌ی كه له‌سه‌ر ژماره‌ی پێشووتری ئۆتۆمبێله‌كه‌یه.
ئه‌گه‌ر سزای له‌سه‌ر بوو پێویسته بڕی ئه‌و سزایانه بدات كه له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یه.
سه‌ردانی ئه‌فسه‌ری په‌نجه‌مۆر ده‌كات، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆر.
سه‌ردانی په‌نجه‌ره‌ی ورده‌كاری ژماره‌ی ئۆتۆمبێل ده‌كات، به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ژماره‌ی ئۆتۆمبێلی پێشووتر و جێگیركردنی ژماره‌ی تازه‌ی كه خزمه‌تخواز داوای كردووه.
سه‌ردانی په‌نجه‌ره‌ی ڕسومات ده‌كات، به مه‌به‌ستی دانی بڕی ئه‌و ڕسوماتانه‌ی كه دیاریكراوه.
لە پەنجەرەی وەرگرتنی مامەڵە، مامه‌ڵەکه ڕادەست ده‌کرێت بۆ وردبینیکردن تێیدا.
ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌كه هیچ كه‌م و كوڕییه‌كی نه‌بوو پسوله‌ی گۆڕینی تابلۆ ده‌بڕێت بۆ كارگه‌ی چاپكردنی تابلۆی تازه.
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌په‌نجه‌ره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ساڵیانه ساڵیانه‌كه وه‌رده‌گیرێته‌وه.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-40
دوا دەستکاری13-10-2022
Add new comment