پێناسە
هەر هاوڵاتی خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی، کە تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت، مافی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ئامێرە کشتوکاڵی هەیە کە خێراییەکەی لە (٤٠) کیلۆمەتر زیاتر نەبێت و دەتوانێت عەرەبانەیەک ڕابکێشێت، و شوفێری ئامێری بیناسازی کە خێراییەکەی لە (٦٠) کیلۆمەتر زیاتر نەبێت و عەرەبانەیەک ڕابکێشێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سێمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین

440
مەرجەکان
هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
تەمەنی (18) هەژدە ساڵی تەواو کردبێت.
داواکارییەک پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند بکات.
هەرکەسێک کە داوای مۆڵەتی شوفێری دەکات، دەبێت لە شوێنی جوگرافی نیشتەجێبوونی خۆی، لەو بەڕێوەبەرایەتییە داوا بکات کە لەو سنوورەیە.
دەرچوون لە پشکنینە پزیشکییەکان کە بۆ پێدانی هەموو جۆرەکانی مۆڵەتی شوفێری دیاری کراوە.
خولەکانی تیۆری و پڕاکتیکی بینیبێت لە یەکێک لە ناوەند یان نوسینگەكانی فێرکردنی شوفێری، کە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ مۆڵەتی پێدراوە.
دەرچوون لە تاقیکردنەوەی تیۆری و پراکتیکی لە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند.
نابێت حوکمێکی دادگایی دەرچوبێت لە دژی بە قەدەغەکردنی لە لێخورینی سوارۆکان.
هاووڵاتیانی سنووری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كە دانيشتووى هەرێمی كوردستانن، بەپێی پشتگیری موختار و قائیمقامیەت مۆڵەتی شوفێریان پێ دەدرێت.
مۆڵەتی شوفێری بە گشت جۆرەكانیەوە بۆ ماوەی (5) ساڵ كارى پێ دەكرێت و نوێ دەكرێتەوە بە مەرجی ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكيیەكانی دیاریكراو بۆ پێدانی مۆڵەتی شوفێری.
هەڵگری مۆڵەتی شوفێری مافی هەیە پێش (6) مانگ لە رێکەوتی بەسەرچوونی مۆڵەتەکەى داوكاری نوێ کردنەوە پێشکەش بکات.
لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ناو گۆڕەپان، هەر زەرەر و زیانێک بەر ئۆتۆمبێلی تاقیکردنەوە بکەوێت ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو شوفێرەی کە تاقیکردنەوەکە ئەنجام دەدات.
لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دەرەکی، هەر زەرەر و زیانێک بەر ئۆتۆمبێلی تاقیکردنەوە بکەوێت لە دوای ئەنجامدانی هێڵکاری بۆ ڕووداوەکە ئەکەوێتە ئەستۆی لایەنی کەم تەرخەم.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی.
کارتی زانیاری.
(٢) دوو وێنەی ڕەنگاوڕەنگ قەبارەی (3×4)سم.
فۆرمی داواکاری پێدانی مۆڵەت.
ماوەی پێویست
(٢٠) بیست ڕۆژ بۆ (٣٠) سی ڕۆژ.
تێچوو
بەپێی ڕێنمایی ژمارە (11)ی ساڵی 2024 ڕێنمایی میکانیزمی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری.
- بڕی (5,000) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر هەر داواکارییەکی مۆڵەتی شوفێری.
- بڕی (5,000) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە پێدانی فۆرمی مۆڵەتی شوفێری بۆ هەموو جۆرەکانی و هەر جۆرە مامەڵەیەکی تر.
- بڕی (50,000) پەنجا هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە پێدان و نوێکردنەوەی کارتی مۆڵەتی شوفێری.
- بڕی (60,000) شەست هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە دەرکردنی کارتی مۆڵەتی شوفێری لە کاتی تێکچوون یان وونبوون.
- بڕی (50,000) پەنجا هەزار دینار وەردەگیرێت زیاتر لە ڕسوماتی پێدان و نوێکردنەوەی کارتی مۆڵەتی شوفێری. بەرامبەر بە پێدانی مۆڵەتی شوفێری نوێ پێش تەواوبوونی وادەی بەسەرچوونی.
- بڕی (5,000) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە هەر مانگێک دواکەوتن لە نوێکردنەوەی مۆڵەتی شوفێری، پاش (٣٠) ڕۆژ لە ڕێکەوتی بەسەرچوونی مۆڵەتەکەی، ئەگەر شوفێر لە ناو عێراق بێت، تا (9٠) ڕۆژ، ئەگەر شوفێر لە دەرەوەی عێراق بێت.
- نرخی تاقیکردنەوەی تیۆری بڕی (5000) پێنج هەزار دینار دەبێت بۆ هەر تاقیکردنەوەیەک.
- نرخی تاقیکردنەوەی پراکتیکی ناو گۆڕەپان بڕی (5000) پێنج هەزار دینار دەبێت بۆ هەر تاقیکردنەوەیەک.
- نرخی تاقیکردنەوەی پراکتیکی دەرەکی لە سەر شەقام بڕی (5000) پێنج هەزار دینار دەبێت بۆ هەر تاقیکردنەوەیەک.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەشی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری دەکات لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی تایبەتمەند.
سەردانی ژووری وەرگرتنی فۆڕم دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی زانیاری کەسی.
سەردانی لیژنەی پزیشکی دەکات، بە مەبەستی پشکنین پزیشکی لە هەمان باڵەخانە .
سەردانی نوسینگەکانی فێرکردنی شوفێری مۆڵەت پێدراو بۆ خۆ تۆمارکردن و بەشداریکردنی لە خولی تێۆری و کرداری بە سەرکەوتوویی.
گەرانەوە بۆ بەشی مۆڵەتی شوفێری بۆ تۆمارکردنی نۆرە بە مەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کرداری ژمارە (8) و پیتی (L) .
لە دوای تەواوکردنی تاقیکردنەوەکان بە سەرکەووتیی سەردانی وێسگەکانی ( تۆماری زانیاری، ووردبین، پشکنینی ئەنجامی پزیشکی، پشکنینی ئەنجامی تیۆری و پراکتیکی، ژمێریاری، چاوەروانی چاپی مۆڵەت).
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-73
دوا دەستکاری
16-02-2026