پێناسە
پێدانی مۆڵەتی هاوردنی خواردن و خواردنەوەیە بۆ کونسوڵخانە و کۆمپانیا وەبەرهێنە بیانییەکان.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی تەندروستی
/ بەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی
/ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و سەلامەتی خۆراک
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی- بەرێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی و خۆراک-بەشی چاودێری خۆراک
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پێشکەشکردنی ژمارەی کارمەندانی کۆمپانیا.
پێشکەشکردنی لیستێک کە بڕ و جۆری خۆراکەکەی تێدا دیاریکرابێت.
پێویستە خۆراکەکان لە لیستی قەدەغکراوەکان نەبن، بە هۆی نەخۆشییە سنور بەزێنەکان.
پێویستە لەسەر کارتۆنی خۆراکەکان نوسرابێت کە تایبەتە بە کارمەندانی کۆمپانیای وەبەرهێنی بیانی. نابێت ئەم بەرهەمانە لە بازاڕ بفرۆشرێت.
مۆڵەتی تەندروستی کۆگا.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پسولەی کڕین (Invoice) کە ڕاستێندراو بێت لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی وڵاتی بەرهەمهێن.
لیستی بەرهەمەکان (Packing list)ی وڵاتی بەرهەمهێن.
بەڵگەنامەی تەندروستی وڵاتی بەرهەمهێن.
بەڵگەنامەی شیکاری (شهادة تحلیل)ی وڵاتی بەرهەمهێن.
بەڵگەنامەی سەرچاوە (شهادة المنشاء) کە ڕاستێندراو بێت لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی وڵاتی بەرهەمهێن.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک بۆ (٢) دوو ڕۆژی کارکردن.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی و خۆراک لە دیوانی وەزارەت دەکات.
ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی داواکاری.
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی، بە مەبەستی هامشکردنی داواکارییەکە.
بەشی چاودێری خۆراک، بە مەبەستی وردبینیکردن لە بەڵگەنامەکان.
بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی و خۆراک، بە مەبەستی هامشکردن.
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
نوسینگەی تایبەتی وەزیر، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
بەشی چاودێری خۆراک، بە مەبەستی چاپکردنی نوسراوی ڕێگەپێدان.
بەڕێوەبەری پاراستنی و تەندروستی و خۆراک، بە مەبەستی هامشکردنی نوسراوەکە.
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی، بە مەبەستی ئارستەکردنی نوسراوەکە.
نوسینگەی تایبەتی وەزیر، بە مەبەستی ڕەزامەندی کۆتایی.
ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نوسراو.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-05
دوا دەستکاری26-07-2022
Add new comment