پێدانی مۆڵەت بۆ کردنەوەی تاقیگەی تایبەت

پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کردنەوەی تاقیگە بەو کەسانەی کە دەیانەوێت تاقیگەی تایبەت بکەنەوە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
لە خاڵی سێیەم لە بڕگەی أ-ب دا دیار کراوە/ هاوپێچ کراوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
داواکاری بۆ کردنەوەی تاقیگەی تایبەت.
فەرمانی وەزاری تاقیکردنەوەی دەست دانە پیشەیی تاقیگەیی.
پشتگیری سەندیکای پەیوەندیدار بە مەبەستی زانینی بە ئەندامبوونی لەم سەندیکایە.
هێنانی پشتگیری لە فەرمانگەی تەندروستییەکەی خۆی بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامبوون لە کارەکەی.
ماوەی پێویست
چوار (٤) بۆ هەشت (٨) ڕۆژ.
تێچوو
بێبه‌رامبه‌رە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز بە پێی سنووری جوگرافی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی تاقیگەیی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری تاقیگه‌ دەکات، بە مەبەستی نووسراوکردن.
بەڕێوەبەراتییەکە داواکارییەکەی بەرزدەکاتەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی.
سەردانی ژووری بەڕێوەبه‌ری گشتیی کاروباری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی پەسەندکردنی نووسراو و ڕێگاپێدانی کردنەوەی تاقیگه‌کە.
لە وەزارەتی تەندروستی نووسراوی ڕێگاپێدانی بۆ ده‌کات، بە مەبەستی کردنەوەی تاقیگەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-61
دوا دەستکاری04-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.