پێناسە
نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ هەموو ئەو شوێنە خزمەتگوزاریانەی کە خزمەت بە هاوڵاتیان دەکەن، وەک (شوێنە گشتییەکان و سەنتەرەکانی جوانکاری، شوێنەکانی خواردن و خواردنەوە، هۆڵەکانی لەش جوانی و سینەما و گەرماو). وە نوێکردنەوەی مۆڵەتەکە بە شێوەی ساڵانەیە.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی تەندروستی / بەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی / بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و سەلامەتی خۆراک / هۆبەی چاودێری تەندروستی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی-بەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی-بەڕێوەبەرایەتى پاراستنى تەندروستى و خۆراک-هۆبەی چاودێری تەندروستی

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی هەولێر / بەشی چاودێری تەندروستی
هەولێر / گەڕەکی کوێستان / تەنیشت نەخۆشخانەی لە دایکبوون
ئیمەیڵ:- bgt.hawler@gmail.com
0662536379
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی / بەشی چاودێری تەندروستی
سلێمانی / سەرەتای سابوونەکەران نزیک مزگەوتی سەلیم بەگ
ئیمەیڵ:- bgt.sulaimani@gmail.com
0533200045
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین / بەشی چاودێری تەندروستی
ڕاپەڕین / پشت کتێبخانەی گشتی / تەنیشت بنکەی تەندروستی ڕاپەڕین
ئیمەیڵ:- bgt.garmian@gmail.com
0538643888
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی دهۆک / بەشی چاودێری تەندروستی
دهۆک / گرێ باسێ / شەقامی گشتی / بەرامبەر سەرۆکایەتی زانکۆی دهۆک
ئیمەیڵ:- bgt.duhok@gmail.com
07504579946
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان / بەشی چاودێری تەندروستی
گەرمیان / گەڕەکی فەرمانبەران / تەنیشت ئامادەیی شەهید ئارام
ئیمەیڵ:- bgt.garmian@gmail.com
07701912450
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە / بەشی چاودێری تەندروستی
هەڵەبجە / گەڕەکی شارەوانی / تەنیشت نەخۆشخانەی گشتی هەڵەبجە / بەرامبەر مەکۆی گۆڕان
ئیمەیڵ:- bgt.sharazwr@gmail.com
0538850440
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی کۆیە / بەشی چاودێری تەندروستی
کۆیە / ڕێگای هەیبەت سوڵتان / بەرامبەر دادگای کۆیە
ئیمەیڵ:- bgt.koya@gmail.com
07508585901
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
بریکارنامە، ئەگەر مامەڵەکە لە لایەن پارێزەر ئەنجام بدرێت.
پێویستە ئەستۆپاکی باجی دەرامەتی هەبێت.
پێویستە ئەستۆپاکی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەبێت.
پێوتستە ڕەزامەندی بەرگری شاستانی هەبێت.
بۆ خاوەن کاری بیانی پێویستە مۆڵەتی کارکردن لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە.
(٣) سێ وێنەی کەسی.
مۆڵەتی تەندروستی پێشوو.
بۆ بیانیان:
کارتی نشینگە.
پاسپۆرت.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک بۆ (٧) حەوت ڕۆژی کارکردن.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٨٤٥٧)ی تەندروستی گشتی، بڕی:
- (٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار بۆ کرێی پشکنین وەردەگیرێت.
- (٩،٠٠٠) نۆ هەزار دينار وەردەگیرێت بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی شوێنی میللی.
- (١٥،٠٠٠) پانزە هەزار دينار وەردەگیرێت بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی کارگە.
وە بە پێی ڕێنمایی ژمارە () بڕی:
- (٢٣،٠٠٠) بیست و سێ هەزار دينار وەردەگیرێت بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی شوێنی گەشتیاری.

ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی لە پارێزگاکان دەکات بە پێی سنوری جوگرافی.
سەردانی بەشی چاودێری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی.
سەردانی هۆبەی مۆڵەت دەکات، بە مەبەستی دڵنیابوون کە نوێکردنەوەکە بە پێی یاسا و ڕێنماییەکانە.
سەردانی هۆبەی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی لێوەرگرتنی ڕسوماتی پشکنین.
سەردانی هۆبەی پشکنین دەکات، بە مەبەستی پشکنینی شوێنەکە.
هاوڵاتی لە ڕێی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە ئاگادار دەکرێتەوە لە کاتی سەردانیکردن بۆ پشکنینی شوێنی کار.
سەردانی هۆبەی مۆڵەت دەکات، بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی مۆڵەت.
سەردانی هۆبەی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی لێوەرگرتنی ڕسوماتی نوێکردنەوەی مۆڵەت.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی واژۆکردنی مۆڵەتەکە و کۆتایی هاتنی مامەڵەکە.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-06
دوا دەستکاری28-08-2023

Add new comment