خزمەتگوزاریی چاندنی مۆخی ئێسک لە ناوەوەی هەرێم (Bone Marrow transplant)

پێناسە
بریتییە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی مۆخی ئێسک بۆ نەخۆشانی تووشبووی شێرپەنجە کە پێویستییانە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

نانیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی- سندوقی کۆمەک بۆ توشبوانی شێرپەنجە

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
هەولێر
نەخۆشخانەی نانەکەلی
سلێمانی
نەخۆشخانەی هیوا
دهۆک
نەخۆشخانەی هێڤی
مەرجەکان
ڕاپۆرتی پزیشکی.
ڕەزامەندی لیژنەی تایبەتمەند بە چاندنی مۆخی ئێسک.
بوونی بەخشەر (متبرع)، کەسی یەکەم وەک (دایک و باوک یان خوشک و برا) یان کەسە نزیکەکانی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی.
سێ (٣) وێنەی کەسی.
ماوەی پێویست
حەوت (٧) ڕۆژ بۆ دوو (٢) مانگی کارکردن.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی پزیشکی پسپۆڕ لە بواری چاندنی مۆخی ئێسک لە نەخۆشخانە یان سەنتەر یان نۆرینگە تایبەتەکان دەکات، بە مەبەستی بەدەستهێنانی ڕاپۆرتی پزیشکی تایبەت بە نەخۆشییەکە.
خزمەتخواز بە پێی سنووری جوگرافی سەردانی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی چارەسەرکردنی شێرپەنجە دەکات.
سەردانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی بۆ تۆمارکردن.
سەردانی لیژنەی پزیشکی نەخۆشخانە دەکات، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنین.
سەردانی بەشی کارگێڕی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان و کردنەوەی فایلی تایبەت بە نەخۆش.
خزمەتخواز لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لە کات و شوێنی نەشتەرگەرییەکەی ئاگادار دەکرێتەوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-25
دوا دەستکاری04-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.