خزمەتگوزاری نەشتەرگەری چاندنی لوولپێچ (زرع قوقعە)

پێناسە
بریتییە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی لوولپێچ (زرع قوقعە)، بۆ منداڵانی نابیستی زگماکی.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەرانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی-بەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر
0662210401
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک
964627244601+
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی
0533350214
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵبجە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە
مەرجەکان
ڕاپۆرتی پزیشکی و پشکنینەکانی.
تەمەنی منداڵ لە نێوان (١ تا ٣,٥) ساڵ بێت.
ڕێژەی پەککەوتەی بیستنی لە سەرووی (٩٠٪) بێت، سوود لە بەکارهێنانی بیستەر (سماعە) نەبینێت.
ئامادەبوونی منداڵ لە بەردەم لیژنەی پزیشکی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە.
سێ (٣) وێنەی کەسی خزمەتخواز.
فۆڕمی خۆراک.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ چوار (٤) مانگی کارکردن.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشخانە گشتییەکان یان سەنتەرەکان یان نۆرینگەی تایبەتی پزیشک دەکات، بە مەبەستی پێدانی ڕاپۆرتی پزیشکی.
بە پێی سنووری جوگرافی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی لە پارێزگاکان دەکات.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی.
سەردانی هۆبەی لیژنە پزیشکییەکان دەکات، بە مەبەستی ئاڕاستەکردنی نووسراو بۆ وەزارەتی تەندروستی.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری تەندروستی لە دیوانی وەزارەت دەکات.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی.
سەردانی بەشی لیژنەی پزیشکی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی بەڵگەنامەکان و دیاریکردنی وادە و کاتی پشکنین لە لایەن لیژنەی پزیشکی تایبەت.
خزمەتخواز لە حەفتەی سێیەمی مانگ لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لە کات و شوێنی بینینی و بڕیاردان لەسەر ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەی ئاگادار دەکرێتەوە.
پاش ئەنجامدانی ڕێکارە ناوخۆییەکان وەرگرتنی ڕەزامەندی، خزمەتخواز لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لە کات و شوێنی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە ئاگادار دەکرێتەوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-49
دوا دەستکاری04-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.