دروستکردنی بڕوانامەی تەندروستیی نێودەوڵەتی

پێناسە
پێدانی بڕوانامەی تەندروستیی نێودەوڵەتییە بەو هاوڵاتییانەی ناوخۆ کە بە مەبەستی خوێندن، نیشتەجێبوون یاخود هەر مەبەستێکی تر سەردانی وڵاتانی بیانی دەکەن. ئەم بڕوانامەیە بۆ ماوەی شەش (٦) مانگ بەکار دەهێنرێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەرانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی-بەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر
0662210401
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک
964627244601+
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی
0533350214
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵبجە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە
مەرجەکان
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پاسپۆرت
چوار (٤) وێنەی کەسی.
ماوەی پێویست
دوو (٢) ڕۆژ.
تێچوو
(٧,٥٠٠) حەوت هەزار و پێنج سەد دینار، بە مەبەستی دروستکردنی بڕوانامەکە لە بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تەندروستی.
(١٥,٠٠٠) پازدە هەزار دینار، بە مەبەستی پشکنین لە تاقیگەی تەندروستیی گشتی.

ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تەندروستی دەکات.
سەردانی بەشی نەخۆشییە زایندییەکان دەکات (الأمراض المنقولة جنسيًا)، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
سەردانی بەشی شاندکراوەکان دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی بەڵگەنامەکان و ئامادەکردنی نووسراوی فەرمی بۆ تاقیگەی تەندروستیی گشتی و سەنتەری چارەسەری نەخۆشییەکانی سینگ و هەناسە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی واژۆکردنی نووسراوەکان.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو دەکات، بە مەبەستی پێدانی ژمارەی دەرچوو بە نووسراوەکان.
دوای ئەنجامدانی پشکنینەکان، ئەنجامی پشکنینەکانی تاقیگەی تەندروستیی گشتی بە شێوەی ئەلیکترۆنی و ئەنجامی پشکنینی سەنتەری چارەسەری نەخۆشییەکانی سینگ و هەناسە بە نووسراوی فەرمی خزمەتخواز بە دەست دەیگەڕێنێتەوە بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تەندروستی.
بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی، خزمەخواز سەردانی ژووری شاندکراوەکان دەکات، بە مەبەستی دروستکردنی کڵێشەی بڕوانامەکە.
سەردانی بەشی نەخۆشییە زایندییەکان دەکات، بە مەبەستی واژۆی لێپرسراوی بەشی زایندییەکان لەسەر بڕوانامەکە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی واژۆی بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی لەسەر بڕوانامەکە.
دواتر سەردانی وەزارەتی تەندروستی دەکات، بە مەبەستی ڕاستاندنی بڕوانامەکە.
دواتر فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە مەبەستی ڕاستاندنی بڕوانامەکە، تەواوبوونی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-47
دوا دەستکاری03-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.