647
خزمەتی تایبەت
کوردیالعربيةEnglish

دەرهێنانی پاسپۆرت و نوێکردنەوە

پێناسە
بەڵگەنامەیەکی فەرمییە، کە ناسنامە و ڕەگەزنامەی هەڵگرەکەی دەسەلمێنێت و مافی گەشتکردنی پێ دەدات.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی ناوخۆ » بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و کاروباری شارستانی هەرێم » بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
نووسینگەی پاسپۆرت (١) هەولێر
هەولێر/ (٣٢)ی پاڕک/ تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەولێر
0750000000
نووسینگەی پاسپۆرتی کۆیە
کۆیە/ ڕێگای سەرەکی دوکان
نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران
دیانا/ شەقامی ئازادی
نووسینگەی پاسپۆرت (٢) هەولێر
پیرمام/ شەقامی سەرەکی شەقڵاوە
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی
سلێمانی/ گەڕەكی نێرگز/ نزیک بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی/ پشت بەنزینخانەی بینایی
ئیمەیل- info@sulypassport.com
0533193814 - 0533193815
نووسینگەی پاسپۆرتی ڕاپەڕین
ڕانیە/ گەڕەکی ڕاپەڕین/ ناو باڵاخانەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین/ تەنیشت نووسینگەی کارتی نیشتمانی ڕانیە
ئیمەیڵ:- raparin.passport@gmail.com
مەرجەکان
هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
تەمەنی هەژدە (١٨) ساڵ یان زیاتر بێت، ئەگەر تەمەنی خزمەتخواز لە خوار هەژدە (١٨) ساڵ بێت، پێویستی بە ڕەزامەندی سەرپەرشتیار هەیە و پێویستە لە کاتی پێشکەشکردنی مامەڵە ئامادە بێت، ئەگەر سەرپەرشتیار لە ژیاندا نەمابێت، پێویستە سەرپەرشتیارێک ئامادە بێت، کە بەڵگەنامەی پێسپێرنامەی (حجة الوصایا) هەبێت، ئەگەر سەرپەرشتیار لە دەرەوەی وڵات بێت، پێویستی بە بڕیاری دادگای باری کەسی (الأحوال الـشخصـية) هەیە بە پێدانی بەڵگەنامەی سەرکاری کاتی (حجە قیمومة مؤقتة) بۆ دەستنیشانکردنی بەخێوکەر.
سزای قەدەغەی گەشتکردنی لەسەر نەبێت.
بۆ نوێکردنەوە: پێویستە ساڵێک کەمتر لە وادەی بەسەرچوونی پاسپۆرتەکەی مابێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان (ڕەگەزنامەى عێراقى و ناسنامەى بارى شارستانى).
ڕەگەزنامە (الجنسیة)، بۆ ئەو منداڵانەى سەروو تەمەنى دە (١٠) ساڵن پێویستە ڕەگەزنامەى خۆى هەبێت، بەڵام خوار تەمەنى دە (١٠) ساڵ لەسەر ڕەگەزنامەى باوک (وەلى امر) کارەکەی بۆ ڕاییدەکرێت.
کارتی زانیاری.
دوو (٢) وێنەی ڕەنگاوڕەنگ، کە پشتی سپی بێت بە ئەندازەی (٤٥*٣٥) ملم.
چەکی بانکی بە بڕی (٢٥) بیست و پێنج هەزار دینار.
فۆڕمی دەر‌هێنان / نوێکردنەوەی پاسپۆرت.
بۆ نوێکردنەوە:‌ پاسپۆرتە کۆنەکە.
پێویستە سەرجەم بەڵگەنامەکان ڕەسەن بن.
ماوەی پێویست
سێ (٣) بۆ پێنج (٥) ڕۆژ.
تێچوو
بڕینی چەک لە بانک، کە بڕەکەی (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار.
(٢٥٠,٠٠٠) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار، بۆ خزمەتی خێرا.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پڕکردنەوەی فۆڕمی تایبەت بە دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت.
هێنانی چەکی بانکی بە بڕی بیست و پێنج هەزار دینار لە یەکێک لەو بانکە بازرگانییە حکومییانەی دیاریکراون.
خزمەتخواز بەپێی سنووری جوگرافی خۆی سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆرت دەکات، لەگەڵ هێنانی سەرجەم بەڵگەنامە ڕەسەنەکان (اصلي).
سەردانی هۆبەی قەدەغەی گەشت دەکات، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لەوەی خزمەتخواز قەدەغەی گەشتی لەسەر نییە.
سەردانی هۆبەی وردبینی دەکات، بە مەبەستی وردبینی لە مامەڵەکەی.
سەردانی هۆبەی وەرگرتنی پەنجەمۆر و وێنە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی پەنجەمۆر و گرتنی وێنەی سەر پاسپۆرتەکە و دیاریکردنی ماوەی وەرگرتنەوە.
لەو کاتەی بۆی دیاریکراوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت دەکات لە هۆبەی وەرگرتنەوە، پاسپۆرتەکەی وەردەگرێتەوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-01
بابەت
دوا دەستکاری24-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.