پێناسە
بریتییە لە دەربڕینی لاری هەبوون یان لاری نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری ناکامەکان لەسەر بەڵگەنامەکانی (پێبسپێری، دەسەڵاتی-بەندکردن، سەرکاردانان) کە لە دادگا تایبەتمەندەکان دەردەچن، بۆ دەست نیشانکردنی کەسێکی شیاو بۆ سەرپەرشتی کردنی ناکام.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی داد / بەرێوەبەڕايەتى گشتى فەرمانگە دادييەکان / بەڕێوەبەرایەتی چاودێری ناکامەکان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

وەزارەتی داد / بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەکانی داد/بەرێوەبەرایەتی و تێبینەرایەتییەکانی چاودێری ناکامەکان

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی چاودێرى ناکامەکان / هەولێر
هەولێر / جوودسایدى ئیسکان/ بەرامبەر باخچەى بروسک
ئیمێل:Cawderi.nakaman.hawler@gmail.com
0662648422 0662648411 0662648433
تێبینەرایەتى چاودێرى ناکامەکان / شەقڵاوە
شەقڵاوە / سەر ڕێگاى هیران ناو بیناى قایمقامى شەقڵاوە
تێبینەرایەتى چاودێرى ناکامەکان / کۆیە
کۆیە / نزیک نەخۆشخانەى کۆن بەرامبەر فەرعى پەروەردەى کۆیە
تێبینەرایەتى چاودێرى ناکامەکان / سۆران
سۆران / ئازادى نزیک بینایەى چاودێرى کۆمەڵایەتى سۆران
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری ناکامەکان / سلێمانی
سلێمانی / سەنتەر / گەڕەکی شێخان نزیک نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی
تێبینەرایەتی چاودێری ناکامەکان / کەلار
سلێمانی / کەلار / گەڕەکی شۆڕش نزیک پەیمانگای کۆمپیوتەری کەلار
تێبینەرایەتی چاودێری ناکامەکان / ڕانیە
سلێمانی / ڕانیە / گەڕەکی کوێستان ناو قایمقامیەتی ڕانیە نزیک دادگای بەرایی ڕانیە
بەڕێوەبەرایەتی چاودێرى ناکامەکان / دهۆک
دهۆک / بازار / ناو بینایەى دادگاى کۆن
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
ئەم ڕەزامەندییە تایبەتە بە هەبوونی کەسی ناکام.
ڕەفتارەکە سوودی بۆ ناکام هەبێت.
کەسی سەرپەشتکار پێویستە شیاوبێت بۆ پارێزگاری کردن لە ناکام.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
نوسراو لەو دادگایەی کە بەڵگەنامەکەی لێ دەردەچێت.
کلێشەی ئامادەکراوی تایبەت لە لایەن دادگا.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٣٠) سی بۆ (٦٠) شەست خولەک.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانى یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتی یان تێبینەرایەتییەکانی چاودێرى ناکامەکان دەکات.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی ڕەزامەندی لەسەر بەڵگەنامەکە.
سەردانی ژووری دەرچوو، بە مەبەستی پێدانی ژمارەی دەرچوو بە بەڵگەنامەکە و تەواوبوونی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری داد
بەڕێوەبەری گشتی
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOJ-56
دوا دەستکاری15-09-2022

Add new comment