بریتییە لە ڕەزامەندیدان لەسەر بریکارکردنی (توکیل) کەسێکی نزیک لە ناکام یان پارێزەرێک لەسەر داوای پێبسپێر یان باوان یان سەرکار (وصي، ولي، قيم)ی ناکام، بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانی ناکام.
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری ناکامەکان
بریتییە لە ڕەزامەندیدان لەسەر ڕەفتارکردنی ماڵیی (گوازراوە، نەگوازراوە) بە موڵکی ناکام وەک (کڕین، فڕۆشتن، دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی خانوو، یان جیاکردنەوە و یەکخستنی موڵکی ناکام)، بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە بەشی ناکام.
بریتییە لە دەربڕینی لاری هەبوون یان لاری نەبوونی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی ناکامەکان لەسەر بەڵگەنامەکانی (پێبسپێری، دەسەڵات - بەندکردن، سەرکاردانان) کە لە دادگا تایبەتمەندەکان دەردەچن، بۆ دەستنیشانکردنی کەسێکی شیاو بۆ سەرپەرشتیکردنی ناکام.
بریتییە لە بڕیاردان لەسەر لاری هەبوون یان لاری نەبوون لەسەر ئەو دابەشنامە شەرعی یان یاسایییانەی دەردەچن بۆ ئەو مردووانەی، کە میراتگری ناکامیان هەیە، بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە بەشی کەسیی ناکام.
تایبەتە بەو ناکامانەی پێشتر پارەیان لە بەڕێوەبەرایەتیی ناکامەکاندا بۆ پارێزراوە و دەیانەوێت وەریبگرنەوە.