وەرگرتنەوەی پارەى ناکام (قاصر)

پێناسە
تایبەتە بەو ناکامانەی پێشتر پارەیان لە بەڕێوەبەرایەتیی ناکامەکاندا بۆ پارێزراوە و دەیانەوێت وەریبگرنەوە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی داد / بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەکانی داد/ب. چاودێری ناکامەکان

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی ناکامەکانى هەولێر
هەولێر / جووتسایدى ئیسکان / بەرامبەر باخچەى بروسک
ئیمەیڵ:- Cawderi.nakaman.hawler@gmail.com
0662648422 0662648411 0662648433
بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی ناکامەکانی سلێمانی
سلێمانی/ گەڕەکی شێخان/ نزیک نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی
0533207151
بەڕێوەبەرایەتیى چاودێریى ناکامەکانى دهۆک
دهۆک / تەنیشت پارێزگا / ناو دادگاى تێهەڵچوونەوەى دهۆک
ئیمێل:Duhok.minors@yahoo.com
مەرجەکان
پێویستە کەسى ناکام پارەى لە بەڕێوەبەرایەتیى ناکامەکان هەبێت.
داواکار تەمەنی هەژدە (١٨) ساڵی تەواوکردبێت.
ئەگەر داواکار لە خوار تەمەنى هەژدە (١٨) ساڵ بوو پێویستە ڕێگاپێدانی دادگای هەبێت بۆ کارێکی بازرگانیی دیاریکراو (قاصر مأذون بالتجارة) یان ناکامی ڕێگەپێدراو بێت بە هاوسەرگیرییکردن (قاصر مأذون بالزواج)، یان لە ڕێگاى سەرپەرشتیکاران (ولى امر)، پێسپێر (وصی)، سەرکار (قیم) داواى ئەم خزمەتە بکات، بە مەرجێک پارەکە بۆ یەکێک لەو مەبەستانە بەکاربهێنرێت (بژێوی، کڕینى موڵک، دروستکردنى خانوو، نۆژەنکردنەوەی خانوو، کرێی قوتابخانە ئەهلییەکان) هەریەک لەو مەرجانە بە بەڵگەنامەى فەرمى بسەلمێندرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ئەگەر داواکار کەسی پێسپێردراو (وصي) بوو، بەڵگەنامەی پێسپێری (حجة الوصایة)و ناسنامەی باری شارستانییەکەی پێویستە.
ئەگەر داواکار سەرکار (قیم) بوو بەڵگەنامەی سەرکاری (حجة القیمومة) و ناسنامەی باری شارستانییەکەی پێویستە.
ئەگەر داواکار سەرپەرشتیکار (ولي ‌أمر) بوو، ناسنامەی باری شارستانی سەرپەرشتیکارانی (ولي ‌أمر) و ناکامەکانی پێویستە.
ئەگەر بۆ مەبەستى کڕینى موڵک یان نۆژەنکردنەوەى موڵک بوو پێویستى بە قەواڵە (طابو)ى تۆماری هەمیشەیى موڵکەکە هەیە.
ئەگەر بۆ مەبەستى خوێندن لە خوێندنگا ئەهلییەکان بێت، پێویستى بە پشتگیرى خوێندنگاکە هەیە.
ئەگەر بە مەبەستى بژێوى ئاسایى بوو، پێویستى بە بڕیارى دادگا هەیە.
ماوەی پێویست
بۆ مەبەستى بژێوى ئاسایى و یاسایى (١ بۆ ٢) ڕۆژ، بۆ کڕینى یان نۆژەنکردنەوەى مولک (٢ بۆ ٣) ڕۆژ پێویستە.
تێچوو
تەنها پوولێکی ( ١،٠٠٠) یەک هەزار دیناری پێویستە بۆ داواکاری کە پێشکەشی دەکات.
وەرگرتنەوەى پارەى ناکام، بە مەبەستى کڕین یان نۆژەنکردنەوەی موڵک، لە برى دەرچوونى لیژنەى کەشف:
- بۆ ناوەوەی شار (٢٤,٢٥٠) بیست و چوار هەزار و دوو سەد و پەنجا دینار.
- بۆ دەرەوەى شار (٤٨,٥٠٠) چل و هەشت هەزار و پێنج سەد دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
داواکار سەردانى یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى چاودێریى ناکامەکان دەکات.
سەردانى ژوورى بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستى پێشکەشکردنى داواکارییەکەى بە نووسراو و وەرگرتنى ڕەزامەندى سەرەتایى.
سەردانى ژووری هاتوو دەکات، بە مەبەستى تۆمارکردنى داواکەى.
سەردانی هۆبەى ژمێریارى دەکات، بە مەبەستى دیاریکردنى بڕى پارە لە ناو هەژمارەکەى.
سەردانى ژووری توێژەری کۆمەڵایەتی دەکات، بە مەبەستى هەڵسەنگاندنى داواکارییەکەى.
سەردانى بەشى وردبینى دەکات، بە مەبەستى وردبینى لە دۆسییەکەی.
سەردانی ژوورى بەڕێوەبەر دەکاتەوە، بۆ دیاریکردنى ئەو بڕە پارەیەى کە بۆى خەرجدەکرێت.
سەردانی ژوورى ژمێریارى دەکاتەوە، بۆ وەرگرتنى چەکى پارەکە.
سەردانی ژوورى کۆمپیوتەر دەکات، بۆ تۆمارکردنى چەک.
سەردانی ژوورى بەڕێوەبەر دەکاتەوە، بە مەبەستى واژۆکردن لە سەرچەک و تەواوبوونى مامەڵەکەى.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری داد
بەڕێوەبەری گشتی
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOJ-55
بابەت
دوا دەستکاری12-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.