پێناسە
بریتییە لە ڕەزامەندیدان لەسەر ڕەفتارکردنی ماڵیی (گوازراوە، نەگوازراوە) بە مولکی ناکام وەک (کڕین، فڕۆشتن، دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی خانوو، یان جیاکردنەوە و یەکخستنی مولکی ناکام)، بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە بەشی ناکام.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی داد
/ بەرێوەبەڕايەتى گشتى فەرمانگە دادييەکان
/ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری ناکامەکان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
وەزارەتی داد / بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەکانی داد/ب. چاودێری ناکامەکان
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی چاودێرى ناکامەکانى هەولێر
هەولێر / جوود سایدى ئیسکان بەرامبەر باخچەى بروسک
ئیمەیڵ:- Cawderi.nakaman.hawler@gmail.com
ئیمەیڵ:- Cawderi.nakaman.hawler@gmail.com
0662648422 0662648411 0662648433
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری ناکامەکانی سلێمانی
سلێمانی / سەنتەر / گەڕەکی شێخان/ نزیک نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی
0533207151
بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى ناکامەکانى دهۆک
دهۆک / تەنیشت پارێزگا / ناو دادگاى تێهەڵچوونەوەى دهۆک
ئیمێل:Duhok.minors@yahoo.com
ئیمێل:Duhok.minors@yahoo.com
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پێویستە مامەڵەکە تایبەت بێت بە کەسێکی ناکام.
ڕەفتارەکە سوودی بۆ ناکام هەبێت.
کەسە ناکامەکە دەبێت سەرپەرشتیاری هەبێت: پێسپێر، باوان یان سەرکار (وصي، ولي، قيم).
هەبوونی مولک کە پشکی ناکامەکەی تێدا هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بەڵگەنامەی پێسپێری (حجة وصایة) یاخود دەسەڵاتی بەندکردن و سەرکاردانان (حجة قیمومة).
ناسنامەی باری شارستانی باوان (ولي أمر) و ناکام، ئەگەر داواکار باوان بوو.
قەواڵەی هەمیشەی مولک (سند طابو) کە بەشی ناکامی تێدابێت.
دابەشنامەی شەرعی یان یاسایی، ئەگەر پشکی ناکام دیاری نەکرابوو لە قەواڵەی هەمیشەی مولک.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٣) سێ بۆ (٧) حەوت ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێى بڕگە (٢) لە ماددە (٥٤) لە یاسای ڕەسمی دادی ژمارە (١١٤)ی ساڵی ١٩٨١ی هەموارکراو.
بە پێى (یاسای ڕەسمی پوول ژمارە (٣)ی ساڵی ١٩٩٣ی هەموارکراو و ڕێنمایی ژمارە (٢٠٠٦١) له ٩/١٢/٢٠١٣).
ئەگەر بە زۆری قەرزەکە وەربگیرێتەوە (٪٢)ی قەرزەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردن دەبێت.
١-(٢٤،٢٥٠)بیست و چوار هەزار و دوو سەد و پەنجا دینار، ئەگەر مولکەکە نیشتەجێ بێت بەم شێوەیە دابەش دەکرێت:
- (٣،٠٠٠) سێ هەزار دینار بەڕێوەبەر.
- (١،٥٠٠) هەزار پینج سەد دینار فەرمانبەری تایبەتمەند.
- (٧٥٠) حەوت سەد و پەنجا دینار فەرمانبەری خزمەتگوزار.
- (١٥،٠٠٠) پانزە هەزار دینار شارەزا.
- (٤،٠٠٠) چوار هەزار دینار ڕووپێوەر (مساح).
٢- (٤٨،٥٠٠) چل و هەشت هەزار و پێنج سەد دینار ئەگەر مولکەکە کشتوکاڵی بێت بەم شێوەیە دابەش دەکرێت:
- (٦،٠٠٠)شەش هەزار دینار بەڕێوەبەر.
- (٣،٠٠٠) سێ هەزار دینار فەرمانبەری تایبەتمەند.
- (١،٥٠٠) هەزار و پێنج سەد دینار فەرمانبەری خزمەتگوزار.
- (٣٠،٠٠٠) سى هەزار دینار شارەزا.
- (٨،٠٠٠) هەشت هەزار دینار ڕووپێوەر (مساح).

ڕێکار و هەنگاوەکان
ڕێپێدان بە فرۆشتنى مولکی ناکام.
خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێری ناکامەکان دەکات.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی واژۆکردن لەسەر داواکارییەکەی.
سەردانی ژووری هاتوو (واردە)، بە مەبەستی تۆمارکردن.
سەردانی ژووری ژمێریاری، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەسمی پشکنین.
سەردانی ژووری ڕێپێدان، بە مەبەستی پشکنین و دیاریکردنی پشکی ناکام لە کۆی گشتی پشکەکان.
سەردانی ژووری توێژەری کۆمەڵایەتی، بە مەبەستی دەربڕینی بیروڕای لەسەر مامەڵەکە.
سەردانی ژووری ڕێپێدان، بە مەبەستی نوسراوکردن دوای ڕەزامەندی بەڕێوەبەر.
سەردانی ژووری دۆسیە، بە مەبەستی دروستکردنی دۆسیە.
سەردانی ژووری ژمێریاری، بە مەبەستی وەرگرتنی پشکی ناکام (چەک بێت یان نەخت بێت).
سەردانی ژووری کۆمپیوتەر، بە مەبەستی تۆمارکردن لە بەرنامەی تایبەت بە پارەی ناکام.
سەردانی ژووری وردبینی، بە مەبەستی وردبینیکردنی مامەڵەکە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی واژۆی بەڕێوەبەر لەسەر ڕێپێدانەکە.
فەرمانگەی داواکاری گشتی، بە مەبەستی ڕەزامەندی دەربڕین لەسەر مامەڵەکە.
دوای ڕەزامەندی داواکاری گشتی گەڕانەوەی بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری ناکامەکان سەردانی ژووری ڕێپێدان دەکات، بە مەبەستی جیاکردنەوە و ئەرشیفکردنی پەراوەکان، تەواوبوونی مامەڵەکە.
ڕەزامەندی لەسەر (کڕین بە جیا، کڕین و فرۆشتن پێکەوە، دروستکردن یان نۆژەنکردنەوە لەسەر مولکی ناکام.
خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێری ناکامەکان دەکات.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی واژۆکردن لەسەر داواکارییەکەی.
سەردانی ژووری هاتوو (واردە)، بە مەبەستی تۆمارکردن.
سەردانی ژووری ژمێریاری، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەسمی پشکنین.
سەردانی ژووری ڕێپێدان، بە مەبەستی پشکنین و دیاریکردنی پشکی ناکام لە کۆی گشتی پشکەکان.
سەردانی ژووری توێژەری کۆمەڵایەتی، بە مەبەستی دەربڕینی بیروڕای لەسەر مامەڵەکە.
سەردانی ژووری ڕێپێدان، بە مەبەستی نوسراوکردن.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی واژۆی بەڕێوەبەر لە سەر ڕێپێدانەکە.
فەرمانگەی داواکاری گشتی، بە مەبەستی ڕەزامەندی دەربڕین لەسەر مامەڵەکە.
دوای ڕەزامەندی داواکاری گشتی گەڕانەوەی بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری ناکامەکان سەردانی ژووری ڕێپێدان دەکات، بە مەبەستی جیاکردنەوە و ئەرشیفکردنی پەڕاوەکان.
سەردانی ژووری ژمێریاری، بە مەبەستی خەرجکردنی پارەکەی، بەڵام ئەگەر مامەڵەکە کڕینی مولک بوو پێویستە قەواڵەی هەمیشەیی مولکی پێ بێت، ئەگەر مامەڵەکە دروستکردن یان نۆژەنکردنەوەی مولک بوو پێویستە ڕەزامەندی فەرمانگەی داواکاری گشتی بهێنێت دواتر پارەکەی بۆ خەرج دەکرێت، مامەڵەکە تەواو دەبێت.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری داد
بەڕێوەبەری گشتی
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOJ-53
دوا دەستکاری04-09-2022
Add new comment