تۆمارکردنی گرێبەستی ڕێککەوتن تۆمارکردنی گرێبەستێکە لە نێوان کەسانێکی ئاسایی یان لایەنی مەعنەوی، کە تێیدا لەسەر ئەنجامدانی کارێک یان ڕەفتارێک ڕێکدەکەون. لە گرێبەستەکە، بە چەند خاڵ و مەرجێک ماف و پابەندبوونی هەردوو لایەن، کە لە سەری ڕێکدەکەون، دیاریدەکرێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یاخود دیارینەکراو، بە مەرجێک بە پێچەوانەی یاسا و دابونەریتی گشتی نەبێت.
تۆمارکردنی گرێبەستی کارکردن تۆمارکردنی گرێبهستێکه له نێوان خاوهن کار، کە لەوانەیە کەسێک یاخود چەند کەسێکی ئاسایی یان مەعنەوی بێت، لەگەڵ کەسێک یاخود چەند کەسێکی ئاسایی یان مەعنەوی، تایبەت بە ئەنجامدانی کارێک، لە گرێبەستەکە، بە چەند خاڵ و مەرجێک ماف و پابەندبوونی هەردوو لایەن، کە لەسەری ڕێک دەکەون، دیار دەکات بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یاخود دیارینەکراو.
تۆمارکردنی گرێبەستی هاوبەشبوون تۆمارکردنی گرێبەستێکە لە نێوان کەسێک یان چەند کەسێکی ئاسایی یان مەعنەوی بۆ هاوبەشبوون لە کارێک یان مافێک. لە گرێبەستەکە، بە چەند خاڵ و مەرجێک ماف و پابەندبوونی هەردوو لایەن، کە لەسەری ڕێکدەکەون، دیاریدەکرێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یاخود دیارینەکراو.
تۆمارکردنی گرێبەستی وازهێنان تۆمارکردنی گرێبەستێکە لە نێوان کەسانێکی ئاسایی یان لایەنی مەعنەوی، کە تێیدا کەسێکیان یان چەند کەسێکیان دان بەدەست هەڵگرتنیان دەنێن لە مافەکانیان. لە گرێبەستەکە، بە چەند خاڵ و مەرجێک ماف و پابەندبوونی هەردوو لایەن، کە لەسەری ڕێکدەکەون، دیاریدەکرێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یان دیارینەکراو.
هەڵوەشاندنەوەی مامەڵە دادنوسییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو مامەڵانەیە، کە پێشتر لە فەرمانگە دادنوسییەکان ئەنجامدراون، لە لایەن یەکێک یان هەموو لایەنەکان، لەبەر هەر هۆکارێک بێت.
دەستەبەری دارایی (کفالة بمبلغ معین) کەسێک دەبێتە دەستەبەر (کفیل)ی کەسێکی تر لە سەر بڕە پارەیەکی دیارکراو بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی کەس یاخود لایەنی سێیەم. دەستەبەری دارایی لە فەرمانگەکانی دادنوسی ڕێکدەخرێت.
بريکارنامەى گشتى بريکاردار (الموکل) کەسێک دەکاتە بريکار (الوکيل)ی خۆى، بە مەبەستی ئەوەی، کە ڕەفتارە ياساييەکانى لە بری ئەنجام بدات.
ڕێپێدانی بریکارنامە لەجیاتی ناکام بریتییە لە ڕەزامەندیدان لەسەر بریکارکردنی (توکیل) کەسێکی نزیک لە ناکام یان پارێزەرێک لەسەر داوای پێبسپێر یان باوان یان سەرکار (وصي، ولي، قيم)ی ناکام، بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانی ناکام.
تۆمارکردنی ئامێرەکان هەموو ئامێرێک، کە ڕۆژانە بە مەبەستی بەرهەمهێنان لە کارگە و کۆمپانیاکان بەکاردەهێنرێت، وەکو ئامێرە کشتوکاڵی و پیشەییەکان، پێویستە لە دادنوس بڕوانامەی پێبدرێت، لەم بڕوانامەیە ناوی ئامێر و جۆر و چۆنیەتیی بەکارهێنانی بە ژمارەی تایبەت تۆمار دەکرێت، ئەمەش وەک ناسنامەیەک یاخود قەواڵەیەکە بۆ ئامێرەکە.