پێناسە
بریتییە لە ڕەزامەندیدان لەسەر بریکارکردنی (توکیل) کەسێکی نزیک لە ناکام یان پارێزەرێک لەسەر داوای پێبسپێر یان باوان یان سەرکار (وصي، ولي، قيم)ی ناکام، بۆ ڕایکردنی مامەڵەکانی ناکام.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی داد / بەرێوەبەڕايەتى گشتى فەرمانگە دادييەکان / بەڕێوەبەرایەتی چاودێری ناکامەکان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

وەزارەتی داد / بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەکانی داد/بەرێوەبەرایەتی و تێبینەرایەتییەکانی چاودێری ناکامەکان

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی چاودێرى ناکامەکان / هەولێر
هەولێر / جوودسایدى ئیسکان/ بەرامبەر باخچەى بروسک
ئیمێل:Cawderi.nakaman.hawler@gmail.com
0662648422 0662648411 0662648433
تێبینەرایەتى چاودێرى ناکامەکان / شەقڵاوە
شەقڵاوە / سەر ڕێگاى هیران ناو بیناى قایمقامى شەقڵاوە
تێبینەرایەتى چاودێرى ناکامەکان / کۆیە
کۆیە / نزیک نەخۆشخانەى کۆن بەرامبەر فەرعى پەروەردەى کۆیە
تێبینەرایەتى چاودێرى ناکامەکان / سۆران
سۆران / ئازادى نزیک بینایەى چاودێرى کۆمەڵایەتى سۆران
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری ناکامەکان / سلێمانی
سلێمانی / سەنتەر / گەڕەکی شێخان نزیک نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی
تێبینەرایەتی چاودێری ناکامەکان / کەلار
سلێمانی / کەلار / گەڕەکی شۆڕش نزیک پەیمانگای کۆمپیوتەری کەلار
تێبینەرایەتی چاودێری ناکامەکان / ڕانیە
سلێمانی / ڕانیە / گەڕەکی کوێستان ناو قایمقامیەتی ڕانیە نزیک دادگای بەرایی ڕانیە
بەڕێوەبەرایەتی چاودێرى ناکامەکان / دهۆک
دهۆک / بازار / ناو بینایەى دادگاى کۆن
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پێویستە مامەڵەکە تایبەت بێت بە کەسێکی ناکام.
ڕەفتارەکە سوودی بۆ ناکام هەبێت.
بوونی سەرپەرشتیاری ناکام، پێسپێر یان باوان یان سەرکار (وصي، ولي، قيم).
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ئەگەر داواکار کەسی پێسپێردراو (وصی) بوو، پێویستی بە بەڵگەنامەی پێبسپێری(حجە وصایە) و ناسنامەی باری شارستانییە.
ئەگەر داواکار سەرکار (قیم) بوو، پێویستی بە بەڵگەنامەی سەرکاری (حجة القیمومة) و ناسنامەی باری شارستانییە.
ئەگەر داواکار باوان (ولی ‌أمر) بوو، پێویستی بە ناسنامەی باری شارستانی باوانیی (ولی ‌أمر) و ناکامەکانە.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٣٠) سی بۆ (٦٠) شەست.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٥٠)ی باجی دادییەکانی ساڵی ٢٠٠٧، ياسای باجی دادی ژمارە (١١٤)ی ساڵی ١٩٨١ (قانون الرسوم العدلية):
- تەنها یەک پوولی (١،٠٠٠) یەک هەزار دینار بۆ داواکارییەکە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
داواکار سەردانى یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتی یان تێبینەرایەتییەکانی چاودێرى ناکامەکان دەکات.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی واژۆکردن لەسەر داواکارییەکەی.
سەردانى ژووری هاتوو دەکات، بە مەبەستى تۆمارکردنى داواکەى.
سەردانی ژووری ڕێگەپێدان دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی کلێشەی تایبەت بە ڕێگەپێدان.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکاتەوە، بە مەبەستی واژۆکردنی لەسەر کلێشەی ڕێگەپێدان.
سەردانی ژووری ڕێگەپێدان دەکاتەوە، بۆ وەرگرتنەوەی مامەڵەکە پاش تەواوبوونی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری داد
بەڕێوەبەری گشتی
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOJ-52
دوا دەستکاری04-09-2022

Add new comment