پەسەندکردنی مامەڵەکانی دادنوسی پهسندکردنى ههر مامهڵەيهکی دادنوسی که لە ڕابردوودا بۆ دووباره دڵنیابوونەوە و کارپێکردنهوهى کراوه.
وەرگرتنەوەی پارەى ناکام (قاصر) تایبەتە بەو ناکامانەی پێشتر پارەیان لە بەڕێوەبەرایەتیی ناکامەکاندا بۆ پارێزراوە و دەیانەوێت وەریبگرنەوە.
ڕێپێدانی ڕەفتارکردن لەسەر موڵکی ناکام بریتییە لە ڕەزامەندیدان لەسەر ڕەفتارکردنی ماڵیی (گوازراوە، نەگوازراوە) بە موڵکی ناکام وەک (کڕین، فڕۆشتن، دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی خانوو، یان جیاکردنەوە و یەکخستنی موڵکی ناکام)، بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە بەشی ناکام.
ڕەزامەندی لەسەر دابەشنامەی شەرعی و یاسایی بۆ پارێزگاری لە بەشی ناکام بریتییە لە بڕیاردان لەسەر لاری هەبوون یان لاری نەبوون لەسەر ئەو دابەشنامە شەرعی یان یاسایییانەی دەردەچن بۆ ئەو مردووانەی، کە میراتگری ناکامیان هەیە، بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە بەشی کەسیی ناکام.
ڕەزامەندی لەسەر بەڵگەنامەکانی (پێبسپێری و دەسەڵات - بەندکردن و سەرکاردانان) بریتییە لە دەربڕینی لاری هەبوون یان لاری نەبوونی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی ناکامەکان لەسەر بەڵگەنامەکانی (پێبسپێری، دەسەڵات - بەندکردن، سەرکاردانان) کە لە دادگا تایبەتمەندەکان دەردەچن، بۆ دەستنیشانکردنی کەسێکی شیاو بۆ سەرپەرشتیکردنی ناکام.
ڕێکخستنی دەستەبەریی کەسی (تنظیم الکفالة الشخصیة) کەسێک دەبێتە دەستەبەر (کفیل)ی کەسێکی تر بۆ بەرژەوەندیی کەسێک یان لایەنێک.
تۆمارکردنی بەڵێننامە لە فەرمانگەی دادنوس تۆمارکردنی بەڵێننامەیەکە، کە کەسێک بە هۆیەوە بە ئەنجامدانی یان ئەنجامنەدانی کارێک یان ڕەفتارێکەوە پابەندی دەکات، بەو مەرجەی لە چوارچێوەی یاسا و دابونەریتی گشتی دەرنەچێت.