ڕەزامەندی لەسەر دابەشنامەی شەرعی و یاسایی بۆ پارێزگاری لە بەشی ناکام

پێناسە
بریتییە لە بڕیاردان لەسەر لاری هەبوون یان لاری نەبوون لەسەر ئەو دابەشنامە شەرعی یان یاسایییانەی دەردەچن بۆ ئەو مردووانەی، کە میراتگری ناکامیان هەیە، بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە بەشی کەسیی ناکام.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەت داد/ بەرێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگە دادییەکان/بەرێوەبەرایەتی چاودێری ناکامەکان

پێناسەی شوێن
ناونیشانى سەردانى هاوڵاتى
کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بۆ (٣:٠٠) دواى نیوەرۆ
بەڕیوەبەرایەتیى چاودێریی ناکامەکانى هەولێر
بەڕیوەبەرایەتیى چاودێریی ناکامەکانى سلێمانی
بەڕیوەبەرایەتیى چاودێریی ناکامەکانى دهۆک
تێبینەرایەتیى چاودێریی ناکامەکانى شقڵاوە
تێبینەرایەتیى چاودێریی ناکامەکانى سۆران
تێبینەرایەتیى چاودێریی ناکامەکانى کۆیە
تێبینەرایەتیى چاودێریی ناکامەکانى ڕاپەرین
تێبینەرایەتیى چاودێریی ناکامەکانى کەلار
تێبینەرایەتیى چاودێریی ناکامەکانى چەمچەماڵ
تێبینەرایەتیى چاودێریی ناکامەکانى ئاکرێ
مەرجەکان
بە لایەنى کەم یەکێک لە ئەندامانى خێزانى کۆچکردوو ناکام بێت.
ڕەفتارەکە سوودی بۆ ناکام هەبێت.
کەسە ناکامەکە دەبێت سەرپەرشتیاری هەبێت، پێسپێر، باوان یان سەرکار (وصي، ولي، قيم).
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
نووسراوی ئەو دادگایەی، کە دابەشنامەی شەرعی یان یاساییەکەی لێ دەردەچێت.
کلێشەی ئامادەکراوی دابەشنامە شەرعی یان یاسایی لە لایەن ئەو دادگایەی دابەشنامەکەی لێ دەردەچێت.
کارتی نیشتمانی، ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى یان پاسپۆرتى عێراقى.
ماوەی پێویست
سی (٣٠) بۆ شەست (٦٠) خولەک.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانى یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتی یان تێبینەرایەتییەکانی چاودێرىی ناکامەکان دەکات.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندیدان لەسەر دابەشنامەکە.
سەردانی ژووری دەرچوو دەکات، بە مەبەستی پێدانی ژمارەی دەرچوو بە دابەشنامەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری داد
بەڕێوەبەری گشتی
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOJ-54
بابەت
دوا دەستکاری12-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.