خزمەتگوزاریی نەشتەرگەری چاندنی مۆخی ئێسک بۆ توشبووانی تالاسیمیا (لە ناوەوەی هەرێم)

پێناسە
بریتییە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری پڕۆسەی چاندنی مۆخی ئێسک بۆ نەخۆشانی توشبووی تالاسیمیا کە پێویستییانە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەرانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی-بەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر
0662210401
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک
964627244601+
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی
0533350214
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵبجە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە
مەرجەکان
ڕاپۆرتی پزیشکی.
ڕەزامەندی لیژنەی تایبەتمەندی چاندنی مۆخی ئێسک.
بوونی بەخشەر (متبرع) لەگەڵ وەرگر مەرجە گونجانی بە ڕێژەی ( ١٠٠٪) بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی.
سێ (٣) وێنەی کەسی.
فۆڕمی خۆراک.
ماوەی پێویست
پازدە (١٥) ڕۆژ بۆ یەک (١) مانگی کارکردن.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشخانە گشتییەکان یان سەنتەرەکانی تایبەت بە تالاسیمیا یان نۆرینگەی تایبەتی پزیشکی پسپۆڕ دەکات، بە مەبەستی پێدانی ڕاپۆرتی پزیشکی.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی لە پارێزگاکان دەکات بە پێی سنووری جوگرافی.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی.
سەردانی هۆبەی لیژنە پزیشکییەکان دەکات، بە مەبەستی ئاڕاستەکردنی نووسراو بۆ وەزارەتی تەندروستی.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری تەندروستی لە دیوانی وەزارەت دەکات.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی.
سەردانی بەشی لیژنەی پزیشکی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان و دیاریکردنی کاتی پشکنین لە لایەن لیژنەی پزیشکی تایبەت.
خزمەتخواز لە ماوەی مانگێک لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لە کات و شوێنی بینینی و بڕیاردانی لیژنە لەسەر ئەنجامدانی پشکنینەکەی ئاگاداردەکرێتەوە.
پاش ئەنجامدانی ڕێکارە ناوخۆییەکان وەرگرتنی ڕەزامەندی، خزمەتخواز لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لە کات و شوێنی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە ئاگاداردەکرێتەوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-54
دوا دەستکاری04-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.