خزمەتگوزاریی چاندنی مۆخی ئێسک لە دەرەوەی هەرێم (Bone Maro transplant)

پێناسە
بریتییە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری پڕۆسەی چاندنی مۆخی ئێسک بۆ نەخۆشانی تووشبووی شێرپەنجە، کە پێویستە لە دەرەوەی وڵات بۆیان ئەنجامبدرێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

نانیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی- سندوقی کۆمەک بۆ توشبوانی شێرپەنجە

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
هەولێر
نەخۆشخانەی نانەکەلی
سلێمانی
نەخۆشخانەی هیوا
دهۆک
نەخۆشخانەی هێڤی
مەرجەکان
ڕاپۆرتی پزیشکی.
ڕەزامەندی لیژنەی تایبەتمەندی چاندنی مۆخی ئێسک.
بوونی بەخشەر (متبرع)، کەسی یەکەم یان کەسە نزیکەکان وەک (دایک و باوک یان خوشک و برا).
هاوەڵی گەشتکردن بۆ هەریەکە لە نەخۆش و بەخشەر.
ئامادەبوونی خزمەتخواز لە بەردەم لیژنەی پزیشکی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی.
پاسپۆرتی هەریەکە لە خزمەتخواز و هاوەڵەکەی، بەخشەر و هاوەڵەکەی.
سێ (٣) وێنەی کەسی خزمەتخواز.
ماوەی پێویست
حەوت (٧) ڕۆژ بۆ دوو (٢) مانگی کارکردن.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی پزیشکی پسپۆڕ لە بواری چاندنی مۆخی ئێسک لە نەخۆشخانە یان سەنتەر یان نۆرینگە تایبەتەکان دەکات، بە مەبەستی بەدەستهێنانی ڕاپۆرتی پزیشکی تایبەت بە نەخۆشییەکە.
بە پێی سنووری جوگرافی سەردانی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی چارەسەرکردنی شێرپەنجە دەکات.
سەردانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی بۆ تۆمارکردن.
سەردانی لیژنەی پزیشکی نەخۆشخانە دەکات، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنین.
سەردانی بەشی کارگێڕی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان و کردنەوەی فایلی تایبەت بە نەخۆش و پێدانی نووسراو بۆ وەزارەتی تەندروستی.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی نووسراوەکە.
سەردانی بەشی کارگێڕی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی نووسراو و سەرجەم بەڵگەنامەکان.
خزمەتخواز لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لە کاتی گەشتەکەی بۆ دەرەوەی وڵات ئاگادار دەکرێتەوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-31
دوا دەستکاری04-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.