پێناسە
دابینکردنی ئەو دەرمانە دەگمەنانەیە کە لە نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی شێرپەنجە بەردەست نین.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی تەندروستی
/ سندوقی کۆمەک بۆ شێرپەنجە
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
نانیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی- سندوقی کۆمەک بۆ توشبوانی شێرپەنجە
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
هەولێر
نەخۆشخانەی نانەکەلی
سلێمانی
نەخۆشخانەی هیوا
دهۆک
نەخۆشخانەی هێڤی
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
ڕاپۆرتی پزیشکی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک بۆ (٥) پێنج ڕۆژی کارکردن.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی پزیشکی پسپۆڕ دەکات لە نەخۆشخانە و سەنتەر و نۆرینگە تایبەتەکان، بە مەبەستی وەرگرتنی نوسینی ئەو دەرمانە شێرپەنجەیانەی کە پێویستە بۆ نەخۆش.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەری نەخۆشخانە یان سەنتەرە شێرپەنجەییەکان لە پارێزگاکان بە پێی سنوری جوگرافی، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی.
سەردانیکردنی بەشی کارگێڕی، بە مەبەستی ئاراستەکردنی نوسراو بۆ سندوقی کۆمەکی شێرپەنجە لە دیوانی وەزارەت.
سەردانیکردنی سندوقی کۆمەکی شێرپەنجە لە دیوانی وەزارەت.
بەشی هاتوو و دەرچووی سندوقی کۆمەکی شێرپەنجە، بە مەبەستی تۆمارکردنی نوسراو.
بەڕێوەبەری جێبەجێکار، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی.
بەشی دەرمان و پێداویستی پزیشکی، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی نوسراو بۆ لیژنەی کڕین.
سەردانیکردنی خزمەتخواز بۆ شوێنی دیاریکراوی وەرگرتنی دەرمان.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-32
دوا دەستکاری25-07-2022
Add new comment