چارەسەری بە تیشک (لە دەرەوەی هەرێم)

پێناسە
بریتییە لە چارەسەری تووشبووانی شێرپەنجە لەڕێگەی ئەنجامدانی تیشک (Radioactive iodine, Gamma Knife, Syberknife).
زانیاریی لایەنی بەرپرس

نانیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی- سندوقی کۆمەک بۆ توشبوانی شێرپەنجە

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
هەولێر
نەخۆشخانەی نانەکەلی
سلێمانی
نەخۆشخانەی هیوا
دهۆک
نەخۆشخانەی هێڤی
مەرجەکان
ڕاپۆرتی پزیشکی تایبەتمەند.
نووسراوی نەخۆشخانە یان سەنتەری چارەسەری شێرپەنجە.
هاوەڵی گەشتکردن (مرافق) بۆ نەخۆش.
ئامادەبوونی خزمەتخواز لە بەردەم لیژنەی پزیشکی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی.
پاسپۆرتی هەریەکە لە خزمەتخواز و هاوەڵەکەی.
ماوەی پێویست
حەوت (٧) ڕۆژ بۆ سێ (٣) مانگی کارکردن.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز بە پێی سنووری جوگرافی لە پارێزگاکان سەردانی یەکێک لە نەخۆشخانە یان سەنتەرەکانی شێرپەنجە یان نۆرینگەی تایبەتی پزیشکی پسپۆڕ دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕاپۆرتی پزیشکی لە پێویستی ئەنجامدانی تیشک (Syberknife, Gammaknife, R . A . I)
بە پێی سنووری جوگرافی لە پارێزگاکان سەردانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانە یان سەنتەرە شێرپەنجەییەکان دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی.
سەردانی لیژنەی پزیشکی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان و پشکنین.
سەردانی بەشی کارگێڕی دەکات، بە مەبەستی پێدانی نووسراو بۆ سندووقی کۆمەکی شێرپەنجە لە دیوانی وەزارەت.
سەردانی سندووقی کۆمەکی شێرپەنجە لە دیوانی وەزارەت دەکات.
سەردانی بەشی هاتوو و دەرچووی سندووقی کۆمەکی شێرپەنجە دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نووسراو.
سەردانی بەڕێوەبەری جێبەجێکار دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرۆکی سندووق.
سەردانی بەشی کارگێڕی سندووق دەکات، بە مەبەستی ناردنی نووسراوەکە بۆ کۆمپانیای تایبەتمەند.
خزمەتخواز لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لە کات و شوێنی گەشتەکەی لە لایەن کۆمپانیای تایبەتمەند ئاگاداردەکرێتەوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-30
دوا دەستکاری04-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.