پێناسە
بریتییە لە گواستنەوەی پسولەی خۆراکی هاووڵاتیان لە نێوان پارێزگاکان یاخود شارەکان. بە پێی خواستی خزمەتخواز بە دەست دەهێنرێت.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی
/ بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسولەی خۆراک
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسولەی خۆراک
کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
بهڕێوبهرایهتی ڕێكسختنی پسولهی خۆراک / ههولێر
ههولێر/ تهیراوه/ شهقامی پزیشكان (٣٠) مهتری بهرامبهر گازینۆی عهنتهر.
ئیمەیڵ:- Tamwen-hawler@yahoo.com
ئیمەیڵ:- Tamwen-hawler@yahoo.com
07504771985
بهڕێوەبهرایهتی ڕێكسختنی پسولهی خۆراک / سلێمانی
سلێمانی/ ههواری شار نزیک مهیدانی داره كۆنهكان
ئیمەیڵ:- b.pswlayxorak@yahoo.com
ئیمەیڵ:- b.pswlayxorak@yahoo.com
07703559922
بهڕێوبهرایهتی ڕێكسختنی پسولهی خۆراک / دهۆک
دهۆک/ شهقامی ئامه بهرامبهر بهڕێوهبهرایهتی گشتی كاروباری كۆمهڵایهتی.
ئیمەیڵ:- Alkadi196844@yahoo.com
ئیمەیڵ:- Alkadi196844@yahoo.com
07504508321
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
ئەگەر پسولەی خۆراک لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی تر بگوازرێتەوە، پێویستە ڕەزامەندی گواستنەوە لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی بهێنرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی سەرجەم ئەندامانی خانەوادە.
پسولەی خۆراک.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٣٠) سی خولەک مامەڵەی گواستنەوە تەواو دەبێت، بەڵام پێویستی بە (٤٥) چل و پێنج ڕۆژ هەیە تا لە لای بریکارە نوێیەکەی خۆراک وەردەگیرێت.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بڕی (١،٠٠٠) یەک هەزار دینار بۆ گواستنەوەی پسولەی خۆراک لە نێوان شارەکان.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسولەی خۆراکی ئەو شوێنە بکات کە لێی نیشتەجێیە.
سەردانی سکاڵانووس (عەریزەنووس)، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەت بە گواستنەوەی پسولەی خۆراک.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
سەردانی هۆبەی کۆمپیوتەر دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردن.
سەردانی هۆبەی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی بڕینی وەسڵی پارە وەرگرتن.
پاشان خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسولەی خۆراکی ئەو شارە دەکات کە دەیەوێت پسولەکەی بۆ بگوازێتەوە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
سەردانی هۆبەی کۆمپیوتەر، بە مەبەستی وردبینیکردن و کۆتایی هێنان بە مامەڵەی گواستنەوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-20
دوا دەستکاری19-04-2022
Add new comment