پێناسە
بریتییە لە ئەنجامدانی تیشک بە ئامێری (Pet Ct scan) بۆ دەست نیشانکردنی ڕێژەی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
نانیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی- سندوقی کۆمەک بۆ توشبوانی شێرپەنجە
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
هەولێر
نەخۆشخانەی نانەکەلی
سلێمانی
نەخۆشخانەی هیوا
دهۆک
نەخۆشخانەی هێڤی
مەرجەکان
ڕاپۆرتی پزیشکی.
ئامادەبوونی خزمەتخواز لەبەردەم لیژنەی پزیشکی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە.
ماوەی پێویست
(١) یەک بۆ (٣) سێ ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی پزیشکی تایبەتمەند دەکات لە یەکێک لە نەخۆشخانە یان سەنتەرەکانی چارەسەری شێرپەنجە، بە مەبەستی دەستنیشانکردن و پێویستی (Pet Ct scan).
سەردانیکردنی یەکێک لە سەنتەرەکان یان نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی شێرپەنجە دەکات لە پارێزگاکان بە پێی سنوری جوگرافی.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەری سەنتەر، بە مەبەستی ڕەزامەندی و ئاراستەکردنی بۆ لیژنەی تایبەتمەند.
سەردانیکردنی لیژنەی پزیشکی، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان و ڕەزامەندیدان.
بەشی کارگێڕی، بە مەبەستی کردنی نوسراو بۆ سندوقی کۆمەک بۆ توشبووانی شێرپەنجە لە دیوانی وەزارەت.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری تەندروستی لە دیوانی وەزارەت.
ژووری هاتوو دەرچوو، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نوسراو.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەری گشتی، بە مەبەستی ڕەزامەندیدان.
بەشی کارگێڕی، بە مەبەستی ئاراستەکردنی نوسراو بۆ سەنتەری میدیا لە هەولێر.
سەردانیکردنی سەنتەری میدیا، بە مەبەستی پێشکەشکردنی نوسراوەکە.
خزمەتخواز لەڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە ئاگادار دەکرێتەوە لە لایەن ستافی سەنتەری میدیا بۆ ئەنجامدانی پشکنینی (Pet Ct scan).
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-28
بابەت
دوا دەستکاری20-07-2022
Feedback