گۆڕینی ناوی سەرۆک خێزان لە پسولەی خۆراک

پێناسە
بریتییە لە گۆڕینی ناوی سەرۆک خێزان بۆ کەسێکی تری ئەندامی هەمان خێزان، لە کاتێکدا سەرۆک خێزان کۆچی دوایی (وەفاتی) کردبێت یاخود گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردبێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسولەی خۆراک

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕێكسختنی پسوله‌ی خۆراک / هه‌ولێر
هه‌ولێر/ ته‌یراوه‌/ شه‌قامی پزیشكان (٣٠) مه‌تری به‌رامبه‌ر گازینۆی عه‌نته‌ر.
ئیمەیڵ:- Tamwen-hawler@yahoo.com
07504771985
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی ڕێكسختنی پسوله‌ی خۆراک / سلێمانی
سلێمانی/ هه‌واری شار نزیک مه‌یدانی داره‌ كۆنه‌كان
ئیمەیڵ:- b.pswlayxorak@yahoo.com
07703559922
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕێكسختنی پسوله‌ی خۆراک / دهۆک
دهۆک/ شه‌قامی ئامه به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئیمەیڵ:- Alkadi196844@yahoo.com
07504508321
مەرجەکان
مەرجە سەرۆک خێزان کۆچی دوایی (وەفاتی) کردبێت، یاخود سەفەری دەرەوەی وڵاتی کردبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بەڵگەنامەی کۆچی دوایی (وەفاتنامە).
پسولەی خۆراک.
ماوەی پێویست
(٤٥) چل و پێنج ڕۆژی کار.
تێچوو
بڕی (١،٠٠٠) یەک هەزار دینار بۆ گۆڕینی ناو.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕێکخستنی پسولەی خۆراک دەکات.
سەردانی بەڕێوەبەر، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
سەردانی سکاڵانووس(عەریزەنووس) دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەت بە گۆڕینی ناو.
سەردانی هۆبەی کۆمپیوتەر، بە مەبەستی وردبینیکردن.
سەردانی هۆبەی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی بڕینی وەسڵی پارە.
دوبارە سەردانی هۆبەی کۆمپیوتەر دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی مامەڵەکە و کۆتایی هێنان بە مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-17
دوا دەستکاری18-04-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.