پێناسە
بریتییە لە دانانى ڕیکلام و کۆکردنەوەى زبڵ و خاشاکى شوێنى مەبەست.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار / سەرۆکایەتی شارەوانی یەکەی ئیداری / بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی بۆ (٢:٣٠) دوای نیوەڕۆ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شارەوانی یەک
هەولێر/ شەقامی (٣٠)م / بەرامبەر مزگەوتی صواف
ئیمەیڵ:- Rizgarnoori6@gmail.com
07504624796
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شارەوانی دوو
هەولێر/ شەقامی بەحەرکە / تەنیشت کۆلێژی بەیان
ئیمەیڵ:- Municipality.two@gmail.com
07508916699
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شارەوانی سێ
هه‌ولێر/ شه‌قامی (١٠٠)م / ته‌نیشت فاملی مۆڵ
ئیمەیڵ:- bsharawani3@gmail.com
07519154131
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شارەوانی چوار
هەولێر/ گەڕەکی ڕووناکی / نزیک باخچەی ڕووناکی
ئیمەیڵ:- sharawai_chwar@yahoo.com
07508888714
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شارەوانی پێنج
هەولێر گەڕەکی ڕووناکی / نزیک باخچەی ڕووناکی
ئیمەیڵ:- sharawani_five@yahoo.com
0662235073 - 0662593052
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شارەوانی شەش
هەولێر/ شەقامی الحەکیم
ئیمەیڵ:- Sharawani6@yahoo.com
07504971150
مەرجەکان
نابێت خاوەن موڵک و کرێچى کێشەى یاساییان هەبێت.
پابەندبوون بە ڕێنماییەکانى شارەوانى تایبەت بە ڕیکلام و زبڵ و خاشاک.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ئەگەر شوێنى مەبەست کۆدى هەبێت واتە شوێنەکە نوێ نەبێت، ئەوا لە کاتى سەردانى شوێنى پەیوەندیدار تەنیا پێویستە کۆدى شوێنەکەى پێ بێت.
ئەگەر شوێنەکە نوێ بیت یاخود تا ئەو کاتەى کە سەردانى شوێنى پەیوەندیدارى کردووە کۆدى نەبووە ئەوا پێویستە خاوەن موڵک یان کرێچى بەڵگەنامەى تایبەت بە شوێنەکەى (وێنەى تۆمارى) هەبێت تا بتوانرێت کەشفى نوێى بۆ بکرێت و کۆدى تایبەت بە خۆى پێ بدرێت.
ماوەی پێویست
ئەگەر کۆدی هەبوو، دە (١٠) بۆ سی (٣٠) خولەک. ئەگەر کۆدی نەبوو، یەک (١) بۆ دوو (٢) ڕۆژ.
تێچوو
بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەته هەندێک نرخ دیاریکراوه، بە شێوەیەکى گشتى تێچووی بە دەستهێنانى ئەم خزمەتە دەوەستێتە سەر ڕووبەرى تابلۆى ڕیکلام و پۆلێنى شوێنەکە:
ئەم ڕسوماتانە لە ڕێگەى هاوکێشەى تایبەتەوە دیاریکراون به‌پێی (بڕیاری ژمارە (١٢٦)ی ساڵی ٢٠١٧ی ئەنجومەنی وەزیران):
- ڕووربەى تابلۆ × ٣٠,٠٠٠ دینار = ڕسوماتى تابلۆ (ساڵانە).
- پۆلێنى شوێنەکە (جۆرى کارى شوێنەکە) = ڕسوماتى زبڵ و خاشاک (مانگانە).

ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی تایبەتمەند دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکارى و بردنى بۆ لای بەڕێوەبەر.
سەردانی بەشى هونەرى دەکات یان ئەو لایەنەى کە پەیوەستە بەم خزمەتە.
هەژمارکردنی بڕی پارەی ڕیکلام و زبڵ و خاشاک لە بەشى هونەرى.
وەرگرتنی بڕی پارەی تێچووی ڕیکلام و زبڵ و خاشاک لە بەشی ژمێریاری.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMT-15
دوا دەستکاری
16-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان