حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
682
خزمەت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

بریتییە لە چارەسەرکردنی هەر گيروگرفتێک كە ببێتە هۆى كەمى ياخود نەبوونى ئاو وەک (شكانى بۆرى، كێشەى كەمى پاڵەپەستۆى ئاو، نەبوونى تۆڕى ئاو ياخود سەرچاوەى ئاو).
بريتييە لە تێكچوونى پێوەر ياخود دەستكاریكردنى پێوەر ياخود سكاڵا لە سەر زۆرى بڕى پارەى هاتوو بۆ هاوڵاتى ياخود نەبوونى باركود / تێكچوونى باركود.
خزمەتێکە لە لایەن بەڕێوبەرایەتیی شوێنەوار بە هاوڵاتیان دەدرێت، بۆ کردنەوەی مۆزەخانەی تایبەت بە کەلەپووری ناوچەکە، بە مەبەستی پاراستن و پەرەپێدانی کەلەپوری و ناساندنی مێژوو و کەلەپوری گەلەکەمان بە نەوەی داهاتوو.
بەشێکە لە خزمەتگوزارى لە کاتی ڕێپێدانى تێکدانی خانوو یان بیناکردن لە ڕێگەى ئەم خزمەتەوە خزمەتخوازان بڕی بارمتەی دیاریکراو دادەنێن، دواى تەواوكردنى خانوو و باڵاخانە ئەو بڕە پارەى وەكو بارمتە دايان ناوە دەتوانن لە شارەوانى وەرى بگرنەوە دواى جێبەجێكردنى گشت ڕێنماييەكانى شارەوانى.
بریتییە لە چاککردنەوەی هاوبەشی ئاو لە كاتى تێكچوونى بۆڕى هاوبەشى ماڵان لەبەر هەر هۆيەک بێت.
ئه‌م خزمه‌ته‌ پێشكه‌ش به‌ هه‌موو شوێنه‌كانی وه‌ک (نیشته‌جێبوون، بازرگانی، پیشه‌سازی، قوتابخانه‌، نه‌خۆشخانه‌، په‌رستگاكان، شوشتنگه‌كان) دەکرێت، یاخود هه‌ر شوێنیک پێویستی به‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ هه‌بێت و دوای سه‌ردانیكردنی تیمه‌كانی سه‌ر بە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاو بڕیاری پێویستی له‌ باره‌یه‌وه‌ ده‌ده‌ن.