پێناسە
بەشێکە لە خزمەتگوزارى لە کاتی ڕێپێدانى تێکدانی خانوو یان بیناکردن لە ڕێگەى ئەم خزمەتەوە خزمەتخوازان بڕی بارمتەی دیاریکراو دادەنێن، دواى تەواوكردنى خانوو و باڵاخانە ئەو بڕە پارەى وەكو بارمتە دايان ناوە دەتوانن لە شارەوانى وەرى بگرنەوە دواى جێبەجێكردنى گشت ڕێنماييەكانى شارەوانى.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار / سەرۆکایەتی شارەوانی یەکەی ئیداری / بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکان
کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی بۆ (٢:٣٠) دوای نیوەڕۆ.
بهڕێوهبهرایهتیی شارەوانی یەک
هەولێر/ شەقامی (٣٠)م / بەرامبەر مزگەوتی صواف
ئیمەیڵ:- Rizgarnoori6@gmail.com
ئیمەیڵ:- Rizgarnoori6@gmail.com
07504624796
بهڕێوهبهرایهتیی شارەوانی دوو
هەولێر/ شەقامی بەحەرکە / تەنیشت کۆلێژی بەیان
ئیمەیڵ:- Municipality.two@gmail.com
ئیمەیڵ:- Municipality.two@gmail.com
07508916699
بهڕێوهبهرایهتیی شارەوانی سێ
ههولێر/ شهقامی (١٠٠)م / تهنیشت فاملی مۆڵ
ئیمەیڵ:- bsharawani3@gmail.com
ئیمەیڵ:- bsharawani3@gmail.com
07519154131
بهڕێوهبهرایهتیی شارەوانی چوار
هەولێر/ گەڕەکی ڕووناکی / نزیک باخچەی ڕووناکی
ئیمەیڵ:- sharawai_chwar@yahoo.com
ئیمەیڵ:- sharawai_chwar@yahoo.com
07508888714
بهڕێوهبهرایهتیی شارەوانی پێنج
هەولێر گەڕەکی ڕووناکی / نزیک باخچەی ڕووناکی
ئیمەیڵ:- sharawani_five@yahoo.com
ئیمەیڵ:- sharawani_five@yahoo.com
0662235073 - 0662593052
بهڕێوهبهرایهتیی شارەوانی شەش
هەولێر/ شەقامی الحەکیم
ئیمەیڵ:- Sharawani6@yahoo.com
ئیمەیڵ:- Sharawani6@yahoo.com
07504971150
مەرجەکان
هێنانى پسوولەى ڕەسەن، ئەگەر پسوولە ڕەسەنەكەى ونكردبوو دەبێت وێنەى كۆپى وەربگرێت و لە ڕۆژنامەیەكى ڕۆژانە جاڕدانى پێبكات، پاش تەواوبوونی ماوەی جاڕدان دەتوانێت دەست بە مامەڵە بکات.
پێویستە مۆڵەتی خانوو یان باڵاخانەی هەبێت.
لێدانی تابلۆ بە ژمارەى موڵک.
ئەگەر مامەڵەکه لە لایەن بریکارەوه جێبەجێبکرێت، پێویسته بریکارنامەی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پسوولەى بارمتە.
مۆڵەتى خانوو يان باڵاخانە لە بارمتەى تێكدانى خانوو پشتگيری زبڵخانە.
ناسنامەی بارى شارستانى خاوەن مامەڵەکە.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ دوو (٢) ڕۆژ.
تێچوو
بۆ بە دەستهێنانی ئەم خزمەته تەنیا يەک کرێى پشکنین بە بڕى (١٥,٠٠٠) پازدە دینار وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی تایبەتمەند دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکارى بە بەڕێوەبەر.
سەردانی بەشى ژمێریاری یان ئەو لایەنەى کە پەیوەستە دەکات.
سەردانی بەشی خەزنە دەکات، بە مەبەستی پێدانی کرێی پشکنین.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی باجی خانووبەرە دەکات، بە مەبەستی دیاریکردنی ڕەگەزی موڵک.
ئەنجامدانی پشکنین لە لایەن بەشی خزمەتگوزاری، بە مەبەستی دڵنیابوون لە گشت ڕێنماییەکانی شارەوانی.
سەردانی بەشى ژمێریارى دەکات، بە مەبەستی پێداچوونەوە بۆ ئامادەبوون و دیاریکردنی لە تۆماری بارمتە و وەرگرتنەوەی.
سەردانی بەشى وردبینی دەکات، بە مەبەستی پێداچوونەوە و وردبینکردنی.
سەردانی بەشی خەزنە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی بارمتە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
ڕەسم و کرێی خزمەتگوزاری شارەوانی
فایل
ڕەسم و کرێی خزمەتگوزاری شارەوانی
(1.09 MB)
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMT-16
دوا دەستکاری
16-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان