پێناسە
بریتییە لە مۆڵەتی دروستکردنی خانوو کە بەشێکە ‌له ‌خزمه‌تگوزاری ڕێپێدانى بیناکردن.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار / سەرۆکایەتی شارەوانی یەکەی ئیداری / بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار / سەرۆکایەتی شارەوانی یەکەی ئیداری / بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی بۆ (٢:٣٠) نیوەڕۆ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارەوانی یەک
هەولێر/ شەقامی (٣٠)م بەرامبەر مزگەوتی صواف
ئیمەیڵ:- Rizgarnoori6@gmail.com
07504624796
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارەوانی دوو
هەولێر/ شەقامی بەحەرکە تەنیشت کۆلێژی بەیان
ئیمەیڵ:- Municipality.two@gmail.com
07508916699
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارەوانی سێ
هه‌ولێر/ شه‌قامی (١٠٠)م ته‌نیشت فاملی مۆڵ
ئیمەیڵ:- bsharawani3@gmail.com
07519154131
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارەوانی چوار
هەولێر/ گەڕەکی ڕووناکی نزیک باخچەی ڕووناکی
ئیمەیڵ:- sharawai_chwar@yahoo.com
07508888714
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارەوانی پێنج
هەولێر گەڕەکی ڕووناکی نزیک باخچەی ڕووناکی
ئیمەیڵ:- sharawani_five@yahoo.com
0662235073 - 0662593052
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارەوانی شەش
هەولێر/ شەقامی الحەکیم
ئیمەیڵ:- Sharawani6@yahoo.com
07504971150
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
نابێت داواکار کێشەى یاسایى هەبێت لە مولکەکەى.
نابێت کێشە لە وێنەى تۆمار، چەسپاندنى سنوور و بارى شوێن هەبێت.
پابەندبوون بە ڕێنماییەکانى شارەوانى تایبەت بە پەسندکردنى نەخشە و ڕسومات.
وەرگرتنى ڕەزامەندى لایەنە پەیوەندیدارەکانی (بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆ، بەڕێوەبەرایەتی باجی خانوبەرە، بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت، بەڕێوەبەرایەتی نەخشە دانانی بنەڕەتی، تۆمارگە).
ئەگەر مامەڵەکه لە لایەن بریکارەوه جێبەجێ بکرێت پێویسته بریکارنامەی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەى تۆمار و چەسپاندنى سنوور، کە لە (٦) شەش مانگ کۆنتر نەبێت، ئەگەر زەوییەکە مولک بوو.
ناسنامەی بارى شارستانى خاوەن مامەڵەکە.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٣) سێ ڕۆژ بۆ (٥) پێنج ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م خزمه‌ته‌ هه‌ندێک ڕسومات دیاریکراوه‌، بە شێوەیەکى گشتى تێچووى بەدەستهێنانى ئەم خزمەتە دەوەستێتە سەر قەبارەى پڕۆژەکە:
ئەم ڕسوماتانە لە ڕێگەى هاوکێشەى تایبەتەوە دیاریکراون به‌ پێی (بڕیاری ژمارە (١٢٦)ی ساڵی ٢٠١٧ی ئەنجومەنی وەزیران):
- ڕووربەى گشتی خانوو × ١،٠٠٠ دینار = ڕسوماتى خانوو.
- ڕووکارى خانوو × شۆسته‌ × ١٥،٠٠٠ دینار = ڕسوماتى شۆستە.
- ڕووکارى خانوو × پانى شەقام (قیر) × ٨،٠٠٠ دینار / ٤ = ڕسوماتى قیر.
- ڕووکارى خانوو × ٧،٠٠٠ دینار / ٤ = ڕسوماتى قاڵبی شۆسته‌.
- دانانى بارمتە ( أمینات) بە بڕى (٣،٠٠٠) سێ هەزار دینار بۆ یەک مەتر دوجا، دواى تەواوبوونى کارەکەى دەتوانێت وەری بگرێتەوە.
- کرێى پشکنین بۆ هەر پشکنینێک بڕى (١٥،٠٠٠) پانزە هەزار دینار وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی تایبەتمەند دەکات، بە مەبەستی پێشکه‌شکردنی داواکارى و بردنى بۆ لاى بەڕێوەبەر.
سەردانی بەشى نەخشەدانان یان ئەو لایەنەى کە پەیوەستە بە دروستکردنى خانوو.
سەردانی بەشی خەزنە، بە مەبەستی دانی ڕسوماتی پشکنین.
دوای ئەنجامدانی پشکنین، ئه‌نجامی پشکنین دەگەڕێتەوە بۆ مۆڵه‌تدان، بۆ ئەوەى کۆنووسى پشکنین وردبینى بکرێت و ئەگەر کێشەى تێدا نەبوو داواى نەخشەى لێ دەکرێت.
دوای هێنانى نەخشە و لە کاتى نەبوونى تێبینى، نەخشەکە په‌سه‌ند ده‌کرێت.
دواتر لە بەشى ژمێریارى بارمتەى لێ وەردەگیرێت.
لە بەشى یاسایى بەڵێننامەى لێ وەردەگیرێت.
لە بەشی هونەری پرۆفایلی بۆ دیاری دەکرێت.
هێنانەوەی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی باجی خانوبەرە و دەرامەت.
هێنانەوەی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆ.
هەژمارکردنی بڕی پارەی تێچووی دروستکردنی خانوو لە بەشی نەخشەدانان و هونەری.
وەرگرتنی بڕی پارەی تێچووی دروستکردنی خانوو لە بەشی ژمێریاری.
بەراییەکانى کۆپى دەکات، وێنەی ڕەسەن بۆ بەشى مۆڵەتدان و وێنەیەکى کۆپى بۆ بەشى خزمەتگوزارى و وێنەیەک بۆ خزمەتخواز دەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMT-02
دوا دەستکاری19-06-2023

Add new comment