پێدانى مۆڵەتى ڕووخاندن

پێناسە
ڕووخاندن بەشێکە ‌له ‌خزمه‌تگوزاری ڕێپێدانى بیناکردن. لە ڕێگای ئەم خزمەتەوە خزمەتخوازان دەتوانن خانوو و باڵەخانە کۆن و نالەبارەکان بڕوخێنن بۆ ئەوەى سەرلەنوێ پڕۆژەى نوێى لەسەر دروست بکەن.


زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار / سەرۆکایەتی شارەوانی یەکەی ئیداری / بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی بۆ (٢:٣٠) نیوەڕۆ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارەوانی یەک
هەولێر/ شەقامی (٣٠)م بەرامبەر مزگەوتی صواف
ئیمەیڵ:- Rizgarnoori6@gmail.com
07504624796
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارەوانی دوو
هەولێر/ شەقامی بەحەرکە تەنیشت کۆلێژی بەیان
ئیمەیڵ:- Municipality.two@gmail.com
07508916699
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارەوانی سێ
هه‌ولێر/ شه‌قامی (١٠٠)م ته‌نیشت فاملی مۆڵ
ئیمەیڵ:- bsharawani3@gmail.com
07519154131
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارەوانی چوار
هەولێر/ گەڕەکی ڕووناکی نزیک باخچەی ڕووناکی
ئیمەیڵ:- sharawai_chwar@yahoo.com
07508888714
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارەوانی پێنج
هەولێر گەڕەکی ڕووناکی نزیک باخچەی ڕووناکی
ئیمەیڵ:- sharawani_five@yahoo.com
0662235073 - 0662593052
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارەوانی شەش
هەولێر/ شەقامی الحەکیم
ئیمەیڵ:- Sharawani6@yahoo.com
07504971150
مەرجەکان
نابێت داواکار کێشەى یاسایى هەبێت لە مولکەکەى.
دەبێت مولکەکە چۆڵکرابێت، واتە نابێت کارى تێدا بکرێت، یاخود خاوەن یان کرێگرتەی تێدا نیشتەجێ بێت.
نابێت کێشەى لە وێنەى تۆمار و چەسپاندنى سنوور و بارى شوێن هەبێت.
پابەندبوون بە ڕێنماییەکانى شارەوانى.
وەرگرتنى ڕەزامەندى لایەنە پەیوەندیدارەکانی (بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشکردنی کارەبا، بەڕێوەبەرایەتی تۆمارگە).
ئەگەر مامەڵەکه لە لایەن بریکارەوه جێبەجێ بکرێت پێویسته بریکارنامەی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەى تۆمار و چەسپاندنى سنوور لە (٦) شەش مانگ کۆنتر نەبێت ئەگەر زەوییەکە مولک بوو.
ناسنامەی بارى شارستانى خاوەن مامەڵەکە.
ماوەی پێویست
(٣) سێ ڕۆژ بۆ (٥) پێنج ڕۆژ.
تێچوو
- کرێى پشکنین بۆ هەر پشکنینێک بڕى (١٥،٠٠٠) پانزە هەزار دینار وەردەگیرێت.
- دانانى بارمتە (تأمینات) بە بڕى (٣،٠٠٠) سێ هەزار دینار بۆ یەک مەتر دوجا، دواى تەواوبوونى کارەکەى دەتوانێت وەری بگرێتەوە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی تایبەتمەند دەکات، بە مەبەستی پێشکه‌شکردنی داواکارى و بردنى بۆ لاى بەڕێوەبەر.
بەڕێوەبەر دەینێرێت بۆ بەشى نەخشەدانان یان ئەو لایەنەى کە پەیوەستە بە ڕووخاندنی خانوو.
سەردانی بەشی خەزنە، بە مەبەستی دانی پارەی پشکنین.
دوای وەرگرتنەوەی ئه‌نجامی پشکنین دەگەڕێتەوە بۆ مۆڵه‌تدان بۆ ئەوەى کۆنووسى پشکنین وردبینى بکرێت. ئەگەر کێشەى تێدا نەبوو فۆرمى ڕووخاندنی پێ دەدرێت.
لە بەشى ژمێریارى بارمتەى لێ وەردەگیرێت.
لە بەشى یاسایى بەڵێننامەى لێ وەردەگیرێت.
هێنانەوەی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆ.
هێنانەوی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا.
هێنانەوەى ڕەزامەندى بەڕێوبەرایەتى خزمەتگوزارى و ژینگەپارێزى پێش ڕووخاندن.
وەرگرتنى ڕەزامەندى ڕووخاندن لە لایەن لیژنەى تایبەت.
هێنانەوەى ڕەزامەندى بەڕێوبەرایەتى خزمەتگوزارى و ژینگەپارێزى پاش ڕووخاندن.
بەراییەکانى کۆپى دەکات، وێنەی ڕەسەن بۆ بەشى مۆڵەتدان و وێنەیەکى کۆپى بۆ بەشى خزمەتگوزارى و وێنەیەک بۆ خزمەتگوزار دەبێت.
پێدانی فۆرمی زبڵخانە.
فۆرمی داواکاری
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMT-03
دوا دەستکاری19-06-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.