كێشەى پێوەر و پارەدان بريتييە لە تێكچوونى پێوەر ياخود دەستكاریكردنى پێوەر ياخود سكاڵا لە سەر زۆرى بڕى پارەى هاتوو بۆ هاوڵاتى ياخود نەبوونى باركود / تێكچوونى باركود.
گۆڕینی ڕێڕەوی ئاو بریتییە لە چاککردنەوەی هاوبەشی ئاو لە كاتى تێكچوونى بۆڕى هاوبەشى ماڵان لەبەر هەر هۆيەک بێت.
خزمەتگوزارى پێدانى مۆڵەتى بیناکردن / نۆژەنکردنەوەى خانوو بریتییه له خزمهتگوزاری ڕێپێدانى بیناکردن، که خزمهتگوزارییهکی گرنگ و بهردهوامه پەیوهسته به ڕێپێدانى نۆژەنکردنەوەى خانوو.
نوێکردنەوەی مۆڵهتى کارکردنى گهشتیارى بۆ بنکە گهشتیارییەکان ئهم خزمهتە پێشکهشدهکرێت بۆ ههموو بنکە گەشتیارییەکانی ههرێمی کوردستان (هۆتێل، مۆتێل، ئەپارتمێنتی ڕاخراوی، گوندی گەشتیاری، کۆمەڵگای گەشتیاری، ڕێستورانت، کافێتریا، خواردەمەنی خێرا، شاری یاری، هۆڵی ئاهەنگێڕانی خێزانی، یانەی شەوانەی کۆمەڵایەتی، فرۆشگای (مەی فرۆشتن)، نووسینگە و کۆمپانیای فرۆشتنی مەی بە کۆ، مەساج لە ناو هۆتێل، ڕێستورانت و باڕ لە دەرەوەی هۆتێل، سینەما، (ئاهەنگ)ی تایبەت لە هۆتێل، (ئاهەنگ)ی تایبەت لە ڕێستورانت و باڕ).
کردنەوەی مۆزەخانەی کەلەپوری تایبەت و دانانی پێشانگا (دوکان)ی کڕین و فرۆشتنی پارچەی کەلەپووری خزمەتێکە لە لایەن بەڕێوبەرایەتیی شوێنەوار بە هاوڵاتیان دەدرێت، بۆ کردنەوەی مۆزەخانەی تایبەت بە کەلەپووری ناوچەکە، بە مەبەستی پاراستن و پەرەپێدانی کەلەپوری و ناساندنی مێژوو و کەلەپوری گەلەکەمان بە نەوەی داهاتوو.
گەڕانەوەی بارمتە بەشێکە لە خزمەتگوزارى لە کاتی ڕێپێدانى تێکدانی خانوو یان بیناکردن لە ڕێگەى ئەم خزمەتەوە خزمەتخوازان بڕی بارمتەی دیاریکراو دادەنێن، دواى تەواوكردنى خانوو و باڵاخانە ئەو بڕە پارەى وەكو بارمتە دايان ناوە دەتوانن لە شارەوانى وەرى بگرنەوە دواى جێبەجێكردنى گشت ڕێنماييەكانى شارەوانى.