پێناسە
ئه‌م خزمه‌تە پێشکه‌ش ده‌کرێت بۆ هه‌موو بنکە گەشتیارییەکانی هه‌رێمی کوردستان (هۆتێل٬ مۆتێل٬ ئەپارتمێنتی ڕاخراو٬ گوندی گەشتیاری٬ کۆمەڵگای گەشتیاری٬ ڕێستورانت٬ کافێتریا٬ خواردەمەنی خێرا٬ شاری یاری٬ هۆڵی ئاهەنگگێڕانی خێزانی٬ یانەی شەوانی کۆمەڵایەتی٬ فرۆشگای مەی فرۆشتن٬ نووسینگە و کۆمپانیای فرۆشتنی مەی بە کۆ٬ مەساج لە ناو هۆتێل٬ ڕێستورانت و باڕ لە دەرەوەی هۆتێل٬ سینەما٬ ئاهەنگی تایبەت لە هۆتێل٬ ئاهەنگی تایبەت لە ڕێستۆرانت و باڕ) پێش ده‌ستبەکاربوون.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار / دەستەی گشتی گەشتوگوزار / بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار لە پارێزگاگان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار لە پارێزگاگان

کاتی کارکردن
(٨:٠٠) بەیانی تاکو (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ.
دیوانی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار / هەولێر١
هه‌ولێر/ شه‌قامی عبدالله فه‌رهادی چواریانی مامز
ئیمەیڵ:- info@bot.gov.krd
07504476929
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزار / هه‌ولێر٢
هه‌ولێر/ گه‌ره‌كی (٣٢) پارک نزیک مزگه‌وتی جودت اسعدی
ئیمەیڵ:- Info.ebl@bot.gov.krd
07504632193
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزار / سلێمانی
سلێمانی/ سه‌رچنار/ به‌رامبه‌ر سیتی سینه‌ما
ئیمەیڵ:- Info.sule@bot.gov.krd
07701530410 - 07704081100
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزار /دهۆک
دهۆک / شه‌قامی بارزان
ئیمەیڵ:- Info.duhok@bot.gov.krd
07507719825
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزار / گەرمیان
كه‌لار/ شه‌قامی شه‌هید كه‌ماڵ بێویانی
ئیمەیڵ:- Info.ger@bot.gov.krd
07701552096
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزار / هه‌ڵه‌بجه‌
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
ئیمەیڵ:- Info.halabja@bot.gov.krd
07501721672
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
دەبێت خاوه‌نی مۆڵەتی گەشتیاری وێنه‌یه‌ک له‌ مانه‌وه‌ (اقامة) بهێنێت ئەگەر بیانى بێت.
قەدەغەکردنی هەمیشەیی بۆ وەرگرتنی مۆڵەت ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە حوکمدراون بە ئەنجامدانی تاوانی (ئابڕووبەر- الجرائم المخلة بالاخلاق والاداب العامة) یان مامەڵەکردن بە تلیاک و ماددە هۆشبەرەکانی تر.
لە کاتی ده‌رکردنی مۆڵه‌تی مەی فرۆشتن (بە تاک یان بە کۆ):
- دەبێت خاوەنی مۆڵەت هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بێت.
- ده‌كرێت مۆڵه‌ت بدرێته‌ ئەو هاووڵاتی بیانیانەی وڵاته‌كه‌یان په‌یماننامەی هاوشێوه‌یان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ عێراق له‌و بواره‌.
ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ته‌مەنیان له‌ خوار (٢١) بیست و یەک ساڵه‌ یان که‌وتوونه‌ته‌ ژێر سه‌په‌رشتی ڕێپێدراو نییە کاری بازرگانیکردن به‌ مه‌ی بکه‌ن.
ڕەزامەندی ئاسایش پێویستە بۆ:
- بنکەکانی مانەوە (هۆتێل٬ مۆتێل٬ ئەپارتمێنتی ڕاخراو٬ گوندی گەشتیاری٬ کۆمەڵگای گەشتیاری).
- ڕێستورانت و باڕ لە دەرەوەی هۆتێل.
- فرۆشگای مەی فرۆشتن.
- (ئاهەنگ)ی تایبەت لە هۆتێل.
- (ئاهەنگ)ی تایبەت لە ڕێستورانت و باڕ.
ئەگەر خاوەن بنکە هاووڵاتی هەرێمی کوردستان نەبوو٬ دەبێت ڕەزامەندی ئاسایشی هەبێت بۆ هەموو جۆرە بنکەکانی گەشتیاری.
ڕەزامەندی یەکەی ئیداری بۆ فرۆشگای مەی٬ (ئاهەنگ)ی تایبەت لە هۆتێل٬ (ئاهەنگ)ی تایبەت لە ڕێستۆرانت و باڕ٬ ڕێستورانت و باڕ لە دەرەوەی هۆتێل.
پێویستە ڕێپێدانی بەرگری شارستانی هەبێت بۆ بەکارهێنانی بنکەی گەشتیاری و پێشوازی میوان.
پێویستە ناوی بازرگانی یان نیشانەی بازرگانی لە ژووری بازرگانی هەبێت.
خزمەتخواز پێویستە پاکانەی باجی دەرامەت هەبێت.
پێوستە خزمەتخواز بەڵێننامە پڕ بکاتەوە بە پێدانی زانیاری تەواو لەسەر ژمارەی میوانەکان و ڕەگەزنامەکانیان بە شێوەی مانگانە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەیەک لە ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە.
گرێبەستی کرێ یان وێنەی تۆماری مولکیی بنکەی گەشتیاری.
پشتگیری کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکان (بە مەرجێک تۆماری کۆمەڵەکە لە لایەن چاودێرى دارایی هەرێمەوە وردبینی کرابێت).
وێنەیەک لە مانەوە (الاقامه‌)، ئەگەر خاوەن بنکە گەشتیارییەکە بیانی بوو.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١٥) پانزە ڕۆژ بۆ (٣٠) سی ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٢٥) لە ٥/١٢/٢٠١٧ ڕسومات وەردەگیرێت لە خاوەنی بنکەی گەشتیاری لە کاتی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار لە پارێزگاکەی دەکات.
سەردانی به‌شی مۆڵه‌ت، بە مەبەستی پڕکردنه‌وه‌ی فۆرمی داواکاری پێدانی مۆڵه‌تی کارکردنی گه‌شتیاری.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی تۆمارکردنى ژمارەى هاتووی داواکارییه‌که‌.
سەردانی ژووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، بە مەبەستی ناردنی داواکارییه‌که بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاروبارى گه‌شتیارى، لیژنه‌ی پۆلێنی شوێنی کارکردن و به‌شی مۆڵه‌ت.
سەردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاروباری گه‌شتیاری، بە مەبەستی سه‌ردانکردنی بنکه‌ی گه‌شتیاری بۆ هاوشێوەکردنی لەگەڵ پێوەر و مەرجەکانی پۆلێنکردنی کارپێکراو و پێدانی نمرەکان.
سەردانی به‌شی مۆڵه‌ت، بە مەبەستی وردبینیکردنی به‌ڵگه‌نامه‌کان، دڵنیابوون له‌ بوونی هه‌موو بەڵگەنامەکانی ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت، هەروەها پێدانی ڕاوسه‌رنج دەر‌باره‌ی پێدان، یان ‌پێنەدانی، مۆڵه‌تی گەشتیاری.
سەردانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، بە مەبەستی واژۆکردن لەسەر بڕیاری کۆتایی ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت.
سەردانی ژووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕسومات له‌ خاوه‌نی بنکە گەشتیارییەکە.
سەردانی ژووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، بە مەبەستی واژۆکردن له‌سه‌ر مۆڵه‌تەکە.
سەردانی به‌شی مۆڵه‌ت، بە مەبەستی مۆرکردنى مۆڵه‌ت، ڕیزبه‌ندیکردن، تۆمارکردنى له‌ داتابەیس، داخستنى دۆسیه‌ و پێدانى مۆڵه‌ته‌که‌ (وێنه‌ی ڕه‌سەن) به‌ خاوه‌نی بنکەی گەشتیارییەکە، هەروەها هه‌ڵگرتنی وێنه‌یه‌ک له‌ مۆڵه‌ته‌که‌ له‌گه‌ڵ به‌راییه‌کان و ناردنی وێنەیەک لە فۆرمی بڕیاری کۆتایی بۆ دیوانی دەستە بۆ زانین.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMT-11
دوا دەستکاری12-04-2022

Add new comment