پێناسە
دروستکردنى دوکان بەشێکە له خزمهتگوزاری ڕێپێدانى بیناکردن، که خزمهتگوزارییهکی گرنگ و بهردهوامه. پەیوهسته به ڕێپێدانى دروستکردنى دوکانى تاک.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
/ سەرۆکایەتی شارەوانی یەکەی ئیداری
/ بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار / سەرۆکایەتی شارەوانی یەکەی ئیداری / بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکان
کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی بۆ (٢:٣٠) نیوەڕۆ.
بهڕێوهبهرایهتی شارەوانی یەک
هەولێر/ شەقامی (٣٠)م بەرامبەر مزگەوتی صواف
ئیمەیڵ:- Rizgarnoori6@gmail.com
ئیمەیڵ:- Rizgarnoori6@gmail.com
07504624796
بهڕێوهبهرایهتی شارەوانی دوو
هەولێر/ شەقامی بەحەرکە تەنیشت کۆلێژی بەیان
ئیمەیڵ:- Municipality.two@gmail.com
ئیمەیڵ:- Municipality.two@gmail.com
07508916699
بهڕێوهبهرایهتی شارەوانی سێ
ههولێر/ شهقامی (١٠٠)م تهنیشت فاملی مۆڵ
ئیمەیڵ:- bsharawani3@gmail.com
ئیمەیڵ:- bsharawani3@gmail.com
07519154131
بهڕێوهبهرایهتی شارەوانی چوار
هەولێر/ گەڕەکی ڕووناکی نزیک باخچەی ڕووناکی
ئیمەیڵ:- sharawai_chwar@yahoo.com
ئیمەیڵ:- sharawai_chwar@yahoo.com
07508888714
بهڕێوهبهرایهتی شارەوانی پێنج
هەولێر گەڕەکی ڕووناکی نزیک باخچەی ڕووناکی
ئیمەیڵ:- sharawani_five@yahoo.com
ئیمەیڵ:- sharawani_five@yahoo.com
0662235073 - 0662593052
بهڕێوهبهرایهتی شارەوانی شەش
هەولێر/ شەقامی الحەکیم
ئیمەیڵ:- Sharawani6@yahoo.com
ئیمەیڵ:- Sharawani6@yahoo.com
07504971150
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
نابێت داواکار کێشەى یاسایى هەبێت لە مولکەکەى.
بە پێى ڕێنماییەکان تەنها (١) یەک دوکان ڕێى پێ دەدرێت بۆ (١) یەک خانوو بە ڕووبەرى (٢٠م٢) زیاتر نەبێت.
نابێت کێشە لە وێنەى تۆمار، چەسپاندنى سنوور و بارى شوێن هەبێت.
پابەندبوون بە ڕێنماییەکانى شارەوانى تایبەت بە پەسندکردنى نەخشە و ڕسومات.
وەرگرتنى ڕەزامەندى لایەنە پەیوەندیدارەکان (بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆ، بەڕێوەبەرایەتی باجی خانووبەرە، بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت، بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشکردنی کارەبا).
ئەگەر مامەڵەکه لە لایەن بریکارەوه جێبەجێ بکرێت پێویسته بریکارنامەی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەى تۆمار و چەسپاندنى سنوور، لە (٦) شەش مانگ کۆنتر نەبێت، ئەگەر زەوییەکە مولک بوو.
ناسنامەی بارى شارستانى خاوەن مامەڵەکە.
مۆڵەتى ئەو خانووەى کە دەیەوێت دوکانەکەى تێدا دروست بکات.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٢) دوو ڕۆژ بۆ (٣) سێ ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بۆ بەدەستهێنانى ئەم خزمەتە هەندێک نرخ دیارى کراوە بە شێوەیەکى گشتى تێچووى بەدەستهێنانى ئەم خزمەتە دەوەستێتە سەر قەبارەى پڕۆژەکە:
- ڕووبەرى بینا * (٢،٠٠٠) دینار = ڕسوماتى بینا.
- ڕووکارى بینا * پانى شۆستە * (٥،٠٠٠) دینار = ڕسوماتى شۆستە.
- بڕى (٥٠٠،٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینار بارمتەى لێ وەردەگیرێت.
- کرێى پشکنین (٤٥،٠٠٠) چل و پێنج هەزار دینار بۆ هەر پشکنینێک وەردەگیرێت.
- ڕووبەرى بینا * (٢،٠٠٠) دینار = ڕسوماتى بینا.
- ڕووکارى بینا * پانى شۆستە * (٥،٠٠٠) دینار = ڕسوماتى شۆستە.
- بڕى (٥٠٠،٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینار بارمتەى لێ وەردەگیرێت.
- کرێى پشکنین (٤٥،٠٠٠) چل و پێنج هەزار دینار بۆ هەر پشکنینێک وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی شارەوانی تایبەتمەند دەکات، بە مەبەستی پێشکهشکردنی داواکارى و بردنى بۆ لاى بەڕێوەبەر.
سەردانی بەشى نەخشەدانان یان ئەو لایەنەى کە پەیوەستە بە دروستکردنى دوکان.
لە ژوورى ڕووپێوان ڕەگەزى شەقامەکە دیارى دەکرێت.
پشکنینى خانووەکە دەکرێت.
دواى ئەنجامدانى پشکنین، ئەنجامى پشکنینەکە دەگەڕێتەوە بۆ نەخشەدانان، بە مەبەستى ئەوەى کۆنووسى پشکنین وردبینى بۆ بکرێت، ئەگەر کێشەى نەبوو داواى نەخشەى لێ دەکرێت.
پاش هێنانى نەخشە و لە کاتى نەبوونى تێبینى نەخشەکە، پەسەند دەکرێت.
لە بەشى ژمێریارى بارمتەى لێ وەردەگیرێت.
دواتر سەردانى بەڕێوەبەرایەتى باجى خانووبەرە و باجى دەرامەت، بەڕێوەبەرایەتى کارەبا و بەڕێوەبەرایەتى ئاو و ئاوەڕۆ دەکات.
لە بەشى یاسایی بەڵێننامەى لى وەردەگیرێت کە پابەندى ڕینماییەکانى شارەوانى بێت.
هەژمارى بڕى تێچووى دروستکردنى باڵەخانەى بۆ دەکرێت و لەگەڵ دانانى بارمتە.
وێنەیەک لە بەراییەکان و نەخشەکەى لێ داوا دەکرێت.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMT-01
دوا دەستکاری11-04-2022
Add new comment