پێناسە
ئه‌م خزمه‌تە پێشكه‌ش ده‌كرێت بۆ هه‌موو (كۆمپانیا، نووسینگه و وه‌كاله) گەشتیارییەکانی هه‌رێمی كوردستان، بە مەبەستی نوێکردنەوەی مۆڵەتی کارکردنیان دوای بەسەرچوونی مۆڵەتەکانیان.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
/ دەستەی گشتی گەشتوگوزار
/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار لە پارێزگاگان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار لە پارێزگاگان
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٠٠) بەیانی تاکو (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ.
دیوانی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار / هەولێر١
هه‌ولێر/ شه‌قامی عبدالله فه‌رهادی چواریانی مامز
ئیمەیڵ:- info@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- info@bot.gov.krd
07504476929
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزار / هه‌ولێر٢
هه‌ولێر/ گه‌ره‌كی (٣٢) پارک نزیک مزگه‌وتی جودت اسعدی
ئیمەیڵ:- Info.ebl@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- Info.ebl@bot.gov.krd
07504632193
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزار / سلێمانی
سلێمانی/ سه‌رچنار/ به‌رامبه‌ر سیتی سینه‌ما
ئیمەیڵ:- Info.sule@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- Info.sule@bot.gov.krd
07701530410 - 07704081100
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزار /دهۆک
دهۆک / شه‌قامی بارزان
ئیمەیڵ:- Info.duhok@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- Info.duhok@bot.gov.krd
07507719825
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزار / گەرمیان
كه‌لار/ شه‌قامی شه‌هید كه‌ماڵ بێویانی
ئیمەیڵ:- Info.ger@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- Info.ger@bot.gov.krd
07701552096
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزار / هه‌ڵه‌بجه
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
ئیمەیڵ:- Info.halabja@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- Info.halabja@bot.gov.krd
07501721672
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
دەبێت ده‌سته‌به‌ری بانكی نوێ هەبێت له یه‌كێک له بانكه‌كانی هه‌رێم و به پێی ڕێنماییه‌كان.
دەبێت مۆڵه‌تی كاركردنی گه‌شتیاری هەبێت.
دەبێت به‌ڵێننامه به پێدانى زانیارى ته‌واو له‌سه‌ر كۆمپانیا و پڕۆگرامه‌كانى بدات بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری په‌یوه‌ندیدار.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ده‌سته‌به‌ری بانكی نوێ له یه‌كێک له بانكه‌كانی هه‌رێم و به پێی ڕێنماییه‌كان.
ناوی ئه‌و خولانه كه كارمه‌ندانی كۆمپانیا به‌شدارییان تێدا كردووه، هەروەها وێنه‌یه‌ک له بڕوانامه به ده‌ست هاتووه‌كان له بواری گه‌شتیاری له ماوه‌ى ساڵى پێشوودا.
مۆڵەتی کارکردنی گەشتیاریی پێشوو.
وێنه‌یه‌ک له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى پێشتر نێردراوه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانى گه‌شتوگوزار، کە تایبه‌تن به زانیاری دەربارەی ئه‌و گروپه بیانییانه‌ى لە ماوەی ساڵی پێشوودا، لە وڵاتانی دەرەوەوە بۆ هەرێم هێنراون.
وێنه‌یه‌ک له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی پێشتر نێردراوه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانى گه‌شتوگوزار، كه تایبه‌تن به زانیاری لە بارەى چالاکییەکانیان له ماوه‌ى ساڵى پێشوودا (ئه‌و گرووپانه‌ى لە دەرەوەی هەرێمەوە بۆ ناو هەرێم هێنراون، گرووپەکانی ناوخۆی هەرێم لە نێوان پارێزگاکاندا، ژمارەى ئەو پێشانگا گەشتوگوزارییانەى کە ستاندى هەبووە تیایدا).
پاكێجی گه‌شتیاری بۆ ئه‌و ساڵەی كه مۆڵه‌تی تێدا نوێ ده‌كرێته‌وه (به لایه‌نی كه‌م له (٥) پێنج پاكێج كه‌متر نه‌بێت له كاتی هێنانی گه‌شتیار له ده‌رەوه‌ی وڵات).
كۆتا (٣) سێ ڕاپۆرتی لیژنه‌ی پشكنینی كاره‌كانی (كۆمپانیا /نووسینگه/ وه‌كاله).
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٧) حەوت ڕۆژ بۆ (١٥) پانزە ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٢٥) لە ٥/١٢/٢٠١٧ ئەم ڕسوماتە وەردەگیرێت لە خاوەنی (کۆمپانیا، وەکالە، نووسینگە)ی گەشتیاری لە کاتی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەت.
ڕەسم و کرێى ساڵانەی خزمەتگوزارییەکان:
- بریکاری (وەکالە) گەشتیاری:
(١،٥٠٠،٠٠٠٠) یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار، بۆ سەنتەری پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).
(١،٠٠٠،٠٠٠) یەک ملیۆن دینار، بۆ شارەکانی تری هەرێم (پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، ڕاپەرین، قەزا و ناحییەکان).
- کۆمپانیای گەشتیاری:
(٢،٠٠٠،٠٠٠) دوو ملیۆن دینار، بۆ سەنتەری پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).
(١،٥٠٠،٠٠٠٠) یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار، بۆ شارەکانی تری هەرێم (پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، ڕاپەرین، قەزا و ناحییەکان).
- کۆمپانیای تایبەت بە هێنانی گەشتیار:
(٧٥،٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار، بۆ سەنتەری پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).
(٧٥،٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار، بۆ شارەکانی تری هەرێم (پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، ڕاپەرین، قەزا و ناحییەکان).
- نووسینگەی گەشتیاری تایبەت بە هێنانی گەشتیار:
(٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار دینار، بۆ سەنتەری پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).
(٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار دینار، بۆ شارەکانی تری هەرێم (پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، ڕاپەرین، قەزا و ناحییەکان).
- کرێی کەشف، پۆلینکردن و پشکنین:
(٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار دینار، بۆ سەنتەری پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).
(٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار دینار، بۆ شارەکانی تری هەرێم (پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، ڕاپەرین، قەزا وناحییەکان).
ڕەسم و کرێى ساڵانەی خزمەتگوزارییەکان:
- بریکاری (وەکالە) گەشتیاری:
(١،٥٠٠،٠٠٠٠) یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار، بۆ سەنتەری پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).
(١،٠٠٠،٠٠٠) یەک ملیۆن دینار، بۆ شارەکانی تری هەرێم (پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، ڕاپەرین، قەزا و ناحییەکان).
- کۆمپانیای گەشتیاری:
(٢،٠٠٠،٠٠٠) دوو ملیۆن دینار، بۆ سەنتەری پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).
(١،٥٠٠،٠٠٠٠) یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار، بۆ شارەکانی تری هەرێم (پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، ڕاپەرین، قەزا و ناحییەکان).
- کۆمپانیای تایبەت بە هێنانی گەشتیار:
(٧٥،٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار، بۆ سەنتەری پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).
(٧٥،٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار، بۆ شارەکانی تری هەرێم (پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، ڕاپەرین، قەزا و ناحییەکان).
- نووسینگەی گەشتیاری تایبەت بە هێنانی گەشتیار:
(٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار دینار، بۆ سەنتەری پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).
(٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار دینار، بۆ شارەکانی تری هەرێم (پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، ڕاپەرین، قەزا و ناحییەکان).
- کرێی کەشف، پۆلینکردن و پشکنین:
(٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار دینار، بۆ سەنتەری پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).
(٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار دینار، بۆ شارەکانی تری هەرێم (پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، ڕاپەرین، قەزا وناحییەکان).
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری پارێزگاکەی دەکات.
سەردانی به‌شی مۆڵه‌ت، بە مەبەستی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی داواكاری نوێکردنەوەی مۆڵه‌تی كاركردنی گه‌شتیاری.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی تۆمارکردنى ژمارەى هاتووی داواكارییه‌كه.
سەردانی ژووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، بە مەبەستی ناردنی داواكارییه‌كه بۆ به‌شی په‌یوه‌ندیدار.
سەردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری گه‌شتیاری، بە مەبەستی هه‌ڵسه‌نگاندنى پلان، به‌رنامه‌ى ساڵانه و پاكێجه‌كانی (كۆمپانیا/ نووسینگه/ وه‌كاله)ی گەشتیاری.
سەردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پشکنینی گه‌شتیاری، بە مەبەستی هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و كارانه‌ى كه (كۆمپانیا/ نووسینگه/ وه‌كاله) ئه‌نجامی داوه له ماوه‌ى ساڵى پێشوودا، بە پشت به‌ستن به ڕاپۆرته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پشكنین ( فۆرمی پشكنینی كاره‌كانی كۆمپانیا/ نووسینگه/ وه‌كاله).
سەردانی به‌شی مۆڵه‌ت، بۆ وردبینیكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان و دڵنیابوون له بوونی هه‌موو بەڵگەنامەكانی نوێکردنەوەی مۆڵه‌ت، هەروەها پێدانی ڕاوسه‌رنج دەر‌باره‌ی نوێکردنەوەی، یان نوێ نەکردنەوەی، مۆڵه‌ت بۆ (كۆمپانیا/ نووسینگه/ وه‌كاله)ی گەشتیاری.
سەردانی ژووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، بە مەبەستی پێدانی بڕیاری كۆتایی لەسەر نوێکردنەوەی مۆڵه‌ت.
سەردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕی، بە مەبەستی ده‌رهێنانی فه‌رمانی كارگێڕی بۆ (كۆمپانیا/ نووسینگه/ وه‌كاله)ی گەشتیاری.
سەردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕسوماتی ساڵانە له خاوه‌نی (كۆمپانیا/ نووسینگه/ وه‌كاله)، له‌گه‌ڵ وەرگرتنی ده‌سته‌به‌رى بانک.
سەردانی ژووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، بە مەبەستی واژۆكردن له‌سه‌ر مۆڵه‌تەکە.
سەردانی به‌شی مۆڵه‌ت، بە مەبەستی ڕه‌وانه‌كردنى مۆڵه‌تی كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌راییه‌كان بۆ دیوانی ده‌سته‌ى گشتى گه‌شتوگوزار به نوسراوى فه‌رمى، بۆ ئه‌وه‌ى له لایه‌ن سه‌رۆكى ده‌سته واژۆ بكرێت.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو لە دیوانی دەستە، بە مەبەستی تۆمارکردنى ژمارەى هاتووى نوسراوەكە و ناردنی بۆ نووسینگەی سەرۆكی دەستە.
سەردانی ژووری سەرۆكی دەستە، بە مەبەستی ناردنی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروبارى گه‌شتیارى.
سەردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری گه‌شتیاری لە دیوانی دەستە، بە مەبەستی وردبینیكردنی ئه‌و به‌راییانه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتییەوە هاتووه .
سەردانی ژووری سه‌رۆكی ده‌سته، بە مەبەستی واژۆکردن له‌سه‌ر مۆڵه‌ته‌كه.
سەردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری گه‌شتیاری لە دیوانی دەستە، بە مەبەستی مۆركردنى مۆڵه‌تی كاركردن، ڕیزبه‌ندكردنى و تۆماركردنى له داتابەیس، پاشان گێڕانەوەی مۆڵه‌تی كاركردنەکە بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌یوه‌ندیدار به نوسراوێكى فه‌رمى، به واژۆی به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری گه‌شتیاری.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، بە مەبەستی تۆمارکردنى ژمارەى هاتووى نوسراوەكە.
سەردانی ژووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، بە مەبەستی ناردنی بۆ به‌شی مۆڵه‌ت.
سەردانی به‌شی مۆڵه‌ت، بە مەبەستی داخستنى دۆسیه و پێدانى مۆڵه‌ته‌كه (وێنه‌ی ڕه‌سەن) به خاوه‌ن كۆمپانیا، هەروەها هه‌ڵگرتنی وێنه‌یه‌ک له مۆڵه‌ته‌كه له‌گه‌ڵ به‌راییه‌كان و تۆماركردنى له داتابەیس.
فۆرمی داواکاری
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMT-14
دوا دەستکاری16-03-2022
Add new comment