پێناسە
ئه‌م خزمه‌تە پێشکه‌ش ده‌کرێت بۆ هه‌موو (کۆمپانیا، نووسینگه و وەکالە) گەشتییارییەکانی هه‌رێمی کوردستان پێش ده‌ستپێکردنی کار.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
/ دەستەی گشتی گەشتوگوزار
/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار لە پارێزگاگان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار لە پارێزگاگان
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٠٠) بەیانی تاکو (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ.
دیوانی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار / هەولێر١
هه‌ولێر/ شه‌قامی عبدالله فه‌رهادی چواریانی مامز
ئیمەیڵ:- info@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- info@bot.gov.krd
07504476929
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزار / هه‌ولێر٢
هه‌ولێر/ گه‌ره‌كی (٣٢) پارک نزیک مزگه‌وتی جودت اسعدی
ئیمەیڵ:- Info.ebl@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- Info.ebl@bot.gov.krd
07504632193
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزار / سلێمانی
سلێمانی/ سه‌رچنار/ به‌رامبه‌ر سیتی سینه‌ما
ئیمەیڵ:- Info.sule@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- Info.sule@bot.gov.krd
07701530410 - 07704081100
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزار /دهۆک
دهۆک / شه‌قامی بارزان
ئیمەیڵ:- Info.duhok@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- Info.duhok@bot.gov.krd
07507719825
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزار / گەرمیان
كه‌لار/ شه‌قامی شه‌هید كه‌ماڵ بێویانی
ئیمەیڵ:- Info.ger@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- Info.ger@bot.gov.krd
07701552096
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزار / هه‌ڵه‌بجه
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
ئیمەیڵ:- Info.halabja@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- Info.halabja@bot.gov.krd
07501721672
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
هاوپێچە بە پێی ڕێنمایی ژمارە (١)ى ساڵی ٢٠١٥ (تعليمات ترخيص شرکات و مکاتب و وکالات السفر والسياحة في إقليم کوردستان- العراق).
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بڕوانامه‌ى تۆمارى کۆمپانیا.
وێنه‌یه‌ک له گرێبه‌ستى دامه‌زراندنى کۆمپانیا.
ڕه‌زامه‌ندى ئاسایش.
گرێبه‌ستى کرێ یان وێنه‌ى تۆمارى مولکیی شوێنى کارکردن.
پشتگیرى هونه‌رى له کۆمه‌ڵەکانى پەیوەندیدار بە بوارى گەشتوگوزار لە هەرێمى کوردستان (بە مەرجێک تۆماری کۆمەڵەکە لە لایەن چاودێرى دارایی هەرێمەوە وردبینی کرابێت).
وێنه‌یه‌ک له مانه‌وه (الاقامة)، ئەگەر خاوه‌ن کۆمپانیا بیانى بێت.
سى ڤى به‌ڕێوه‌به‌رى ڕێپێدراو و به‌ڵێننامه، که کار ناکات له هیچ داموده‌زگایه‌کى میرى.
پاکێجی گه‌شتیاری.
به‌ڵێننامه به پێدانى زانیارى ته‌واو له‌سه‌ر کۆمپانیا و پرۆگرامه‌کانى به فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیدار.
ده‌سته‌به‌ری بانکی له یه‌کێک له بانکه‌کانی هه‌رێم.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١٥) پانزە ڕۆژ بۆ (٣٠) سی ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٢٥) لە ٥/١٢/٢٠١٧ ئەم ڕسوماتە وەردەگیرێت لە خاوەنی (کۆمپانیا، وەکالە و نووسینگە)ی گەشتیاری لە کاتی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەت.
خشتەى ڕەسم و کرێى خزمەتگوزارییەکانی ساڵانە
جۆری خزمەتگوزاری/
- بریکاری (وەکالە) گەشتیاری:
(١،٥٠٠،٠٠٠) یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار سەنتەری پارێزگانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).
(١،٠٠٠،٠٠٠) یەک ملیۆن دینار شارەکانی تری هەرێم (پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، ڕاپەرین، قەزا و ناحییەکان).
- کۆمپانیای گەشتیاری:
(٢،٠٠٠،٠٠٠) دوو ملیۆن دینار بۆ سەنتەری پارێزگانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).
(١،٠٠٠،٠٠٠) یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار بۆ شارەکانی تری هەرێم (پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، ڕاپەرین، قەزا وناحییەکان).
- کۆمپانیای تایبەت بە هێنانی گەشتیار:
(٧٥،٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار بۆ سەنتەری پارێزگانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).
(٧٥،٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار بۆ شارەکانی تری هەرێم (پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، ڕاپەرین، قەزا وناحییەکان).
- نووسینگەی گەشتیاری تایبەت بە هێنانی گەشتیار:
(٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار دینار بۆ سەنتەری پارێزگانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).
(٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار دینار بۆ شارەکانی تری هەرێم (پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، ڕاپەرین، قەزا وناحییەکان).
- کرێی کەشف، پۆلێن‌کردن و پشکنین:

ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری پارێزگاکەی دەکات.
سەردانی به‌شی مۆڵه‌ت، بە مەبەستی پڕکردنه‌وه‌ی فۆرمی داواکاری پێدانی مۆڵه‌تی کارکردنی گه‌شتیاری.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی تۆمارکردنى ژمارەى هاتووی داواکارییه‌که.
سەردانی ژووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، بە مەبەستی ناردنی داواکارییه‌که بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاروبارى گه‌شتیارى/ لیژنه‌ی پۆلێنی شوێنی کارکردن و به‌شی مۆڵه‌ت.
سەردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاروباری گه‌شتیاری، بە مەبەستی پۆلێن‌کردنی شوێنی کۆمپانیا و دڵنیابوون له بوونی هه‌موو مه‌رجه‌کان له شوێنه‌که، هه‌ڵسه‌نگاندنى پلان و به‌رنامه‌ى ساڵانه، پاکێجه‌کانی و ڕاپۆرتى پشکنینى شوێنى (کۆمپانیا/ نووسینگه/ وه‌کاله)ی گەشتیاری.
سەردانی به‌شی مۆڵه‌ت، بە مەبەستی وردبینیکردنی به‌ڵگه‌نامه‌کان و دڵنیابوون له بوونی هه‌موو بەڵگەنامەکانی ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت، پێدانی ڕاوسه‌رنج دەر‌باره‌ی پێدان یان پێنەدانی مۆڵه‌ت بۆ (کۆمپانیا/ نووسینگه/ وه‌کاله)ی گەشتیاری.
سەردانی ژووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، بە مەبەستی پێدانی بڕیاری کۆتایی به ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت.
سەردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کارگێڕی، بە مەبەستی ده‌رهێنانی فه‌رمانی کارگێڕی بۆ (کۆمپانیا/ نووسینگه/ وه‌کاله)ی گەشتیاری.
سەردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری، بۆ وەرگرتنی ڕسومات له خاوه‌نی (کۆمپانیا/ نووسینگه/ وه‌کاله) هەروەها وەرگرتنی ده‌سته‌به‌رى بانک.
سەردانی ژووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، بە مەبەستی واژۆکردن له‌سه‌ر مۆڵه‌ت.
سەردانی به‌شی مۆڵه‌ت، بە مەبەستی ڕه‌وانه‌کردنى مۆڵه‌تی کارکردن دوای واژۆی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌راییه‌کان بۆ دیوانی ده‌سته‌ى گشتی گه‌شتوگوزار به نووسراوى فه‌رمى، بۆ ئه‌وه‌ى له لایه‌ن سه‌رۆکى ده‌سته واژۆ بکرێت.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو لە دیوانی دەستە، بە مەبەستی تۆمارکردنى ژمارەى هاتووی نووسراوەکە و ناردنی بۆ نووسینگەی سەرۆکی دەستە.
سەردانی ژووری سەرۆکی دەستە، بە مەبەستی ناردنی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاروبارى گه‌شتیارى.
سەردانی ژووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاروباری گه‌شتیاری لە دیوانی دەستە، بە مەبەستی وردبینیکردنی ئه‌و به‌راییانه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتییەوە هاتووه.
سەردانی ژووری سه‌رۆکی ده‌سته، بە مەبەستی واژۆکردن له‌سه‌ر مۆڵه‌ته‌که.
سەردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاروباری گه‌شتیاری لە دیوانی دەستە، بە مەبەستی مۆرکردنى مۆڵه‌تی کارکردن دواى واژۆکردنى له لایه‌ن سه‌رۆکى ده‌سته و، ڕیزبه‌ندکردن و تۆمارکردنى له داتابەیس، پاشان گه‌ڕاندنه‌وه‌ى مۆڵه‌تی کارکردن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌یوه‌ندیدار به نووسراوێکى فه‌رمى، به واژۆی به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری گه‌شتیاری.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، بە مەبەستی تۆمارکردنى ژمارەى هاتووى نوسراوەکە.
سەردانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، بە مەبەستی ناردنی بۆ به‌شی مۆڵه‌ت.
سەردانی به‌شی مۆڵه‌ت، بە مەبەستی داخستنى دۆسیه و پێدانى مۆڵه‌ته‌که (وێنه‌ی ڕه‌سەن) به خاوه‌ن کۆمپانیا، هەروەها هه‌ڵگرتنی وێنه‌یه‌ک له مۆڵه‌ته‌که له‌گه‌ڵ به‌راییه‌کان و تۆمارکردنى له داتابەیس.
فۆرمی داواکاری
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMT-13
دوا دەستکاری11-04-2022
Add new comment